تەڤ-چاند یادی هۆزان سەفکانی کردەوە

تەڤ-چاند یادی هۆزان سەفکان (جەلال ئەرجان)ی کردەوە، کە لە ساڵی ١٩٨٥ لە حەفتانین شەهیدبوو.

هۆزان سەفکان

تەڤ-چاندی ئەوروپا بە بۆنەی ٣٩هەمین ساڵەوەگەڕی شەهیدبوونی هونەرمەندی پێشەنگ  هۆزان سەفکان (جەلال ئەرجان) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. تەڤ-چاندی ئەوروپا ئاماژەی بەوەدا سەفکان نەک تەنها لە بەر چاکبوونی، بەڵکو بە ئامێر و دەنگە ناوازەکەی مۆراڵی بەخشیە هاورێکانی و بەهاکانی شۆڕشی بەشێوەیەکی هونەری دەردەبڕی.

ڕاگەیاندراوەکەی تەڤ-چاندی ئەوروپا بەم شێوەیە:

"یادی هونەرمەندی پێشەنگ سەفکان (جەلال ئەرجان) کە لە ١٦ی نیسانی ١٩٨٥دا لە حەفتانین شەهید بوو، دەکەینەوە. شەهید سەفکان پێشەنگی بە دەزگایبوونی چاند و هونەری کوردییە. هۆزان میلیتانێکی شۆڕشی کوردستان بوو. لە هاوینی ١٩٨٢دا لەگەڵ هۆزان مزگیندا لە لوبنانەوە ڕۆشتنە ئەڵمانیا. ئەرکیان پەرەپێدانی چاند و هونەری کوردی بوو. هۆزان کاتێک چووە ئەڵمانیا لەگەڵ هونەرمەندانی کورددا چاوپێکەوتنی دەکرد و دەزگایبوونی چاندی پێشنیار دەکرد. دوای ئامادەکارییەکی باش لە حوزەیرانی ١٩٨٣دا بە پێشەنگایەتی هۆزان سەفکان کۆنگرەی چاند و هونەر ئەنجامدرا. هۆزان لەو کۆنگرەیەدا دەڵێت؛ 'پێوستە پێگە و بەرەیەکی چاند و هونەری دامەزرێت. پێویستە دەزگا و لقی ئەم بەرە چاندیە هەبێت.لە کوردستاندا تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەچێت، بۆیە پێویستە چاند و هونەر ببێتە هیزی مۆراڵی تیکۆشان. پێویستە ئەم بەرەیە ببێتە وەڵامێکی بەهێزی کۆڵۆنالیست، قەدەغەکردن، تواندنەوە و ئەشکەنجە'. لە کۆنگرەگەکەدا کۆمەڵەی هونەرمەندای وڵاتپارێزانی کوردستان (هونەرکۆم) دامەزرێنرا و چەندین بریاری گرنگی تری هونەری دران. بەم شێوەیە خەباتی چاندی و هونەری دەزگایی بوویەوە. هۆزان سەفکان بە یاوەری هاوڕێکانی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا (هونەرکۆم)یان دامەزراند و لە هۆڵەندا، فرانکفۆرت، هانۆڤەر، شتۆرتگارت، بەرلین و ستۆکۆڵهم لقی کرایەوە.

بوو بە جێگەی جۆش و مۆراڵی هاوڕێیانی

هۆزان سەفکان لە ساڵی ١٩٨٤دا دەگەڕێتەوە بۆ وڵات. لە نێو دوو ساڵدا چاند و هونەری ڕێکخست، یەکەمین کاسێتی کۆما بەرخۆدانی ئامادەکرد و هەروەها کاسێتی 'سۆلۆی'ی خۆیی بەرهەمێنا. هەروەها بۆ چەندین کتێب، گۆڤار، ڕێپێوان و شەوچرای ئەو کاتە وێنەی دروستدەکرد. هەروەها لە ئەوروپاش لە ماوەی دووساڵدا چەندین شەوچرای هونەری رێکخستووە.

هۆزان لە باشوری کوردستان بەشداری ناو یەکینەکانی گەریلابوو. لە چیاکاندا نەک تەنها بە چەکەکەی بەڵکو بە ئامێر و دەنگە ناوازەکەی جۆشی دەدا بە هاوڕێکانی و بەهاکانی شۆڕشی بە شێوەکەی هونەری دەردەبڕی.

ڕۆژی ١٦ی نیسانی ١٩٨٥ بۆ شۆڕشی کوردستان ڕۆژێکی ڕەشە. لەو ڕۆژەدا لە ئەنجامی پیلانگێڕی پارتی کۆمەنیستی عێراقدا لە حەفتانین ٨ میلیتانی پەکەکە کە لە ناویدا هۆزان سەفکان، رەووف ئاکبای و ئیدرییس ئۆکمان هەبوون، شەهیدبوون. هەموویان بۆ تێکۆشانی گەریلا کە دەستیپێنەکردبوو خۆیان پەرەوەردە کردبوو. بۆیە دەڵێین شەهیدانی ١٦ی نیسان بۆ شۆڕشی کوردستان لە دەستدانێکی گەورەبوو.

شەهید سەفکان ئاوێتەی گەل و تێکۆشان بوو. شەهید سەفکان بە دەنگ و وێنەکانی بەرخۆدان، تێکۆشانی چەکداری، ئەشکەنجە و شەهیدبوونی دەگێڕایەوە و پیشان دەدا.

پێویستە خەباتکارانی چاند و هونەری وەک شەهیدان بجوڵینەوە. دەبێت ئەرکەکانی شۆڕش پێکبهێنن. پێوستە لە  بەرهەمەکانیاندا گێڕەڕەوەی دۆخی گەل و تێكۆشانبێت. پیویستە هەموو کارە هونەرییەکان جۆش و مۆراڵ ببەخشێت بە گەل. پێویستە ببێتە پەرەپێدەری ئیرادی تێكۆشان. پێویستە هەموو کاتێک ئاڵای هۆزان سەفکان بشەکێتەوە."