مەلەکەپە: وەرن بە جۆش و شکۆی نەورۆزەوە لە گۆڕەپانەکانی ١ ی ئایار بین

مەلەکەپەی کوردستان بانگەوازی سەفەربەری کرد و گوتی: "بڵێن نا بۆ شەڕ! لە ١ ی ئایار هەموو گۆڕەپانەکان بە تێکۆشانی شکۆدار دژی شەڕ و هەژاری بهەژێنن".

مەلەکەپە-کوردستان

پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست-لینینیستی-کوردستان (مەلەکەپە کوردستان) بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە پرۆڤۆکاسیۆنی شۆڤێنی و نەژادپەرستی بەتەمای شەڕێکە کە زیاتر گەل ڕووبەڕووی هەژاری دەکاتەوە، گوتی: "بڵێن نا بۆ شەڕ! لەسەر ڕێگەی جووڵاندنی هێزەکان بەربەست دابنێن. لەو کارگانەی ئۆتۆمبیلی شەڕ دروست دەکرێن، مانبگرن. مەبنە بەشێک لە دوژمنایەتی خوشک و براکانتان لە کوردستان".

مەلەکەپە ١ ی ئایار لە کرێکاران و ڕەنجدەرانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان پیرۆز دەکات، دەڵێت: "١ ی ئایار پیرۆز دەکەین لەوانەی دژی سەرمایەداری و داگیرکاری و فاشیزم و پیاوسالاری بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەن".

مەلەکەپە تیشک دەخاتە سەر نیازی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر باشووری کوردستان و سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ بەغدا و هەولێر، دەڵێت: "ئەردۆگانی فاشیست لە سەردانەکەی بۆ هەولێر حیسابی بۆ ئاڵای باشووری کوردستان نەکرد، لەو ئاڵایەدا خوێن و ڕەنجی پێشمەرگە و گەلی لە تێکۆشانی نەتەوەییدا هەیە. بەرپرسی ئەم شکۆشکاندنە پەدەکە و بنەماڵەی بارزانییە کە هەولێریان بە ئاڵای تورکیا ڕازاندەوە".

ئاماژە بەوە دەکات دەوڵەتی تورک لە هەر چوارپارچەی کوردستان هێرشی دڕندانە پێش دەخات، دژی گەل و خاک و ئاو و دارستان و هەموو دەسکەوت و شتێکی کوردانە.

مەلەکەپە داوا لە نەتەوەکانی هەرێمەکە دەکات چیتر نەکەونە داوی شەڕی نەژادپەرستییەوە، خزمەت بە دەسەڵاتخوازان نەکەن.

مەلەکەپە ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی تورک لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ ی ئادار شکستی مەزنی پێکەوت، لە ڕۆژئاوای کوردستانیش شۆڕش لەبەرامبەر داگیرکاری خۆی پاراستووە، هەروەها گەریلا خۆی و کوردستانیش دەپارێزێت، دەڵێت: "ڕەنگە ئێمە سەر بە نەتەوە و جڤاک و باوەڕ و ڕەگەزی جودا بین، بەڵام کرێکار و گوندنشین و زەحمەتکێشین. دەتوانین لەسەر بناغەی یەکسانی و ئازادی جڤاکی و شۆڕشی ژن، ئەو ڕۆژهەڵاتی ناوینە بونیادبنێینەوە کە دابەشکراوە. دەتوانین شانبەشانی یەک تێبکۆشین. بە هێزی تێکۆشامی ڕزگاریی ڕەگەزی و نەتەوەیی و چینایەتی، وەرن بە جۆش و شکۆی نەورۆزەوە لە گۆرەپانەکانی ١ ی ئایار بین. وەرن دژی هێرشی قەیوم و داگیرکاری سەرهەڵدان بکەین. بۆ پاراستنی ڕەنج و خاکی خۆمان هەموو بەرەکانی شەڕ بەرفراوان بکەین".

مەلەکەپە بانگەواز لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی تورک دەکات، دەوڵەتی تورک بە پرۆڤۆکاسیۆنی شۆڤێنی و نەژادپەرستی بەتەمای شەڕێکە کە زیاتر گەل ڕووبەڕووی هەژاری دەکاتەوە، دەڵێت: "بڵێن نا بۆ شەڕ! لەسەر ڕێگەی جووڵاندنی هێزەکان بەربەست دابنێن. لەو کارگانەی ئۆتۆمبیلی شەڕ دروست دەکرێن، مانبگرن. مەبنە بەشێک لە دوژمنایەتی خوشک و براکانتان لە کوردستان. لە ١ ی ئایار هەموو گۆڕەپانەکان بە تێکۆشانی شکۆدار دژی شەڕ و هەژاری بهەژێنین".