لێدوانێکی گرنگی ئەندامی پێشووی پاراستنی پەدەکە

ئەندامی پێشوویی پاراستن شێروان سەعید یوسف حاجی ئەوەی ئاشکراکرد، ئەو هێزەی بە ناوی پاسەوانی سنوری عێراقەوە چونەتە هەرێمەکانی گەریلا هێزی پەدەکەن و هێزیی عێراق نین و وتی: "ئامانجی چونی ئەو هێزە بۆ ئەو ناوچەیە، شەڕکردنە لە دژی گەریلا."

لەم چەند ڕۆژەی دوایدا گواستنەوەی هێزیی سەربازیی پەدەکە بە ناویی پاسەوانەی سنورەوە بەردەوامە. وێڕایی ئەوەی میدیایی پەدەکە و چاپەمەنییەکانی تورک بانگەشەیی ئەوە دەکەن کەم ئەم دۆخە هەوڵدانێکی سوپایی عێراقە.

لەو بارەیەوە ئەندامێکی پێشوی پاراستن شێروان سەعید یوسف بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئەوەی دەرخست، هێزێک نیە بە ناوی پاراستنی سنوری عێراقەوە، ئەو هێزەیی چوەتە ئەو ناچەیە هەمووی سەر بە هێزی پەدەکەیە.

ئەم هەوڵانە کە لە ئەنجامی سیاسەتی پەدەکە و دەوڵەتی تورک ڕودەدا، ئاژاوەیەکی گەورەی لە نێو گەلی ناوچەکەد لێکەوتوەتەوە، هۆکاریی سەرەکی توڕەبوونی خەڵکە لە پەدەکە، کە جارێکی تر لەگەڵ دەوڵەتی تورک خەریکی بەڕێوەبردنی سیاسەتی هێڵی خیانەتکردنە. ئەم هەڵوێستەی پەدەکە کە لە باشوریی کوردستان وەک 'هێڵی خیانەت' دەناسرێتەوە، هەرچەندە بیشارێتەوە، بە هەوڵەکانی لە دهۆک و شیلادزێ جارێکی تر ئاشکرابووەوە.

'ئەو هێزەیی ڕۆشتۆتە شیلادزێ هێزی پەدەکەیە'

لە دیمەن و وێنەکاندا بە ئاشکرا ئەوە دەردەکەوت ئەو هێزەیی ڕۆشتۆتە گۆڕەپانی گەریلا، هێزەکانی سەر بە گوڵان، پاراستن و زێرەڤانی مەسرور بارزانییە. میدیایی پەدەکە لە یەکەم ڕۆژەوە هەوڵی شێواندی ئەم ڕاستیە دەدات. بەڵام ئەندامێکی پێشویی بەشی هەواڵگری پاراستنی پەدەکە شێروان سەعید یوسف حاجی ئەوەی خستە ڕوو، ئەو هێزانەی کە وەک هێزەکانی پاراستنی سنوری عێراقەوە لە میدیاکاندا باس دەکرێن، سەر بە سوپایی عێراق نین. حاجی ئاماژەی بەوەدا هیچ هێزێکی عێراقی ناتوانن بە ناوی جیاوازەوە بێنە کوردستان و وتی: "ئەم هێزانە گەر بەناوی پاسەوانی سنورەوە بێت یان هەر ناوێکی تر، کە چونەتە دهۆک و شیلادزێ، هەموویان پێشمەرگەیی مەسعود بارزانین. هیچ هێزێکی عەرەب لە دوایی کەرکوک و موسڵەوە قبوڵ ناکەن بەشداری هەرێمی کوردستان ببن. ئەو هێزانە ‌هێزی عێراق نین. ڕاستە پشتیوانی لۆجیستی و مووچەیان لە حکومەتی ناوەندیەوە دێت. بەڵام هێزێکی سەر بە سوپایی عێراق نین. تەنها بە بڕیاری مەسعود بەرزانی دەجوڵێنەوە، بە هیچ بڕیاڕێکی عێراق ناجوڵێنەوە. ئەوانە هەمووی هێزی پەدەکەیە."

'ئامانجی ئەم هێزانە دژایەتیکردنی پەکەکەیە'

حاجی سەرەنجی خستە سەر ئامانجی ئەو هێزانەی کە بەناوی پاراستنی سنوریی عێراقەوە چونەتە هەرێمەکە و وتی: "ئامانجی ڕۆشتنی ئەم هێزانە بۆ شەڕکردنە لە دژی پەکەکە. دەیەوێت بە ناویی هێزیی عێراقەوە لەو ناوچەیە جێگیربێت. پەکەکە هێزێکی وڵاتپارێزە، بڕیایی بنەڕەتی پەکەکە ئەوەیە لە دژی هیچ هێزێکی کوردی شەڕ نەکات. هەموو کات ئەمەیی نیشان داوە. من چەندین جار شاهیدی ئەمەبووم. کاتێک پەدەکە هێرشی بۆ سەر هەرێمەکانی پەکەکە کرد، بۆ ئەوەی دۆخی شەڕ ڕونەدات، پەکەکە چەکی بەرامبەر بەرزنەکردنەوە. پەکەکە دەتوانێت بەرامبەر پەدەکە شەڕبکات هێزیی ئەوەی هەیە، بەڵام پەکەکە بۆ گەلەکەی شەڕ دەکات. ئەم دۆخە لەبەرچاو دەگرن."

هەروەها حەجی پەیوەست بە دۆخی زینداخانەکانی پەدەکە و چەندین بابەتی تر بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.