لە شارەوانی تەتوان تابلۆی کوردی هەڵواسرایەوە
تابلۆی کوردی شارەوانی تەتوان کە ئاکەپە بە سیاسەتی قەیوم لێی کردەوە، پش سەرکەوتنی دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکان دیسان هەڵواسرایەوە.
تابلۆی کوردی شارەوانی تەتوان کە ئاکەپە بە سیاسەتی قەیوم لێی کردەوە، پش سەرکەوتنی دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکان دیسان هەڵواسرایەوە.
شارەوانی فرە زمان کە لەلایەن قەیوم و ئاکەپەییەکانەوە کرایە ئامانج، پاش ئەوەی شارەوانییەکان کەوتنەدەستی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دیسان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێتی شارەوانییەکانی وان و ئامەد و مێردی زمانی کوردی زیادکرا. لە تابلۆی چوونە ژوورەوەی شارەوانی تەتوان دەم پارتی زمانی کوردی زیادکرد. مەحمود ئەمین گەیلانی ئاکەپەیی زمانی کوردی لە تابلۆکە کردووە، بەڵام دەم پارتی دیسان زیادی کردەوە.
گرووپی دەم پارتی شارەوانی تەتوان پێشنیاریان کرد بۆ دانانەوەی تابلۆی "شارەوانی تەتوان" کە لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن سەرۆکی شارەوانی ئاکەپە محەمەد ئەمین گەیلانی لێ کرایەوە. لە دەنگداندا سەرەتا ئەندامانی ئاکەپە دژی وەستانەوە، بەڵام پاش ئەوەی پێشنیارەکە زۆرینەی دەنگی بەدەستهێنا، پەسەند کرا. پاش بڕیارەکە، لە دەروازەی شارەوانییەکە تابلۆی "شارەوانی تەتوان" بە زمانی کوردی و تورکی هەڵواسرا.