لە وینترتور مەراسیمی رۆژی گەلان بەڕێوەچوو

کوردستانیان بە گروپی هەڵپەڕکێ و سرود بەشدارییان لە مەراسیمی رۆژی گەلان لە وینترتور کرد.

لە شاری وینترتوری کانتۆنی زوریخی سویسرا چالاکی 'رۆژی گەلان' سازکرا.

چالاکیەکە هەموو ساڵێک لە مانگی ئایاردا بە شێوەیەکی نەریتی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ئەمساڵ لە ١٣ ی نیساندا سازکرا و ژمارەیەکی زۆر نەتەوە بە رەنگ و تایبەتمەندی کولتوری خۆیانەوە بەشدارییان تێداکرد.

چالاکیەکە لە ئالتەکاسەرن کولتورزەنترومی وینترتور بەڕێوەچوو و کوردستانیانی وینترتوریش بە گروپەکانی هەڵپەڕکێ و سرود بەشدارییان تێداکرد.

لە چالاکیەکەدا گەلان بۆ ناساندنی خۆیان بە بەشداربووان ستاندیان دانا و خواردنە خۆماڵیەکانی خۆیان نمایش کرد.

ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە وینترتوریش خواردنی خۆماڵی کوردەواری و هەروەها کولتوری کوردانی ناساند و بە گروپی گۆرانی و سرودی منداڵان و گروپی هەڵپەڕکێی موزیک و هەڵپەڕکێی کوردانی نمایش کرد.

چالاکیەکە، بە نمایشکردنی کولتور، رەنگ و خواردنی گەلان تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.

هـ . ب