داگیرکەران هێرشیان کردە سەر شاخی بەهار، گەریلا بە چالاکی بەرپەرچی دانەوە

سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاسمان و زەویەوە هێرشێکی دژواری بۆ سەر شاخی بەهار لە زاپ دەستپێکردووە. هێزەکانی پەدەکەش پشتیوانی لەو هێرشە دەکەن، لەبەرامبەردا هێزەکانی گەریلا بە چالاکییەکانیان بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٣ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٠٠ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لەلایەن فرۆکەی شەری سوپای تورکی داگیرکەرەوە ١٧ جار بۆردومان کران. دوای هێرشی فڕۆکەکانی شەڕ، بە هەلیکۆپتەری هێرشبەریش بۆردومان کران. سوپای تورکی داگیرکەر وێڕای بۆردومانی چ هەوڵیدا بە هەلیکۆپتەر لە هێڵی ئامێدییەوە و لە هێڵی دێرەلوکەوە سەرباز لە شاخی بەهار دابەزێنێت. کاتژمێر لە نێوان ٢٢:٠٠ و ٢٣:٠٠ دا هێزەکانمان لەو هەلیکۆپتەرانە هاتنە دەست کە دەیانویست سەربازەکان دابەزێنن، بەهۆی ئەو دەستوەردانەوە هەلیکۆپتەرەکان نەیانتوانی هێزەکانیان دابەزێنن. بەڵام لەلای رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی شاخی بەهارەوە کە هێزەکانی ئێمەی تێدا نییە، توانیان هێزەکانیان دابەزێنن.

پەدەکە جارێکی دیکە پشتیوانی لە سوپای تورک کرد

سوپای تورکی داگیرکەر بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و حەفارەکانی وەک قۆڵی سێهەم ٤ی تەمووز کاتژمێر ٠٢:١٠ بە رێگەی زەمینی لە ناوەندی شاری ئامێدییەوە لە بازگەی سەرگەلێی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەوە تێپەڕبوو و هەوڵیدا لە بەنداوی سەرویی گوندی سەرگەلێ جێگیر ببێت. سوپای تورک یەکەمجار لە ناو ئامێدیەوە لە رێگە فەرمی و لە بنکە و بازگە فەرمیەکانەوە تێپەڕبوو و گەیشتە بەنداوی سەرگەلێ.

گەریلا بە چالاکییەکانی بەرپەرچیان دەداتەوە

لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر کە هەوڵ دەدات لە سەرگەلێ جێگیر بێت، هێزەکانمان بێ وچان چالاکی کاریگەریان ئەنجامدا.

کاتژمێر ٠٩:١٠ کاتێک داگیرکەران لە سەرگەلێ کۆبوونەوە، بە چەکی قورس لەوان درا. لەو چالاکیەدا ٢ داگیرکەر بەسزا گەیەندران، شەش داگیرکەریش برینداربوون و جبەخانەی داگیرکەران لە ناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

کاتژمێر ١٠:٤٦ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە سەرگەلێ درا.

هاتنەدەست و چالاکی هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران لە گۆڕەپانەکە بەردەوامە.

٣ی تەمووز کاتژمێر ١٢:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کاتێک دەستیان بە جوڵەکرد بە چەکی قورس کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا جوڵەیان راگیرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کامێرایەکی حەراری چاودێری داگیرکەران بە نیشانەشکێنی لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی خواکورک؛

٢ی تەمووز داگیرکەران کە لەنێوان گۆڕەپانی بەرخودانی شەکیف و شەهید قەهرەمان جێگیرببوون، خرانە ژێر چاوێریەوە. کاتژمێر ١٠:٠٠ بە رێبازی سابۆتاژ لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا، داگیرکەرێکیش برینداربوو. کاتێک سەرلەنوێ داگیرکەران ویستیان بکەونەوە جوڵەوە بە سابۆتاژ لێیان درایەوە و لەوێش ٢ داگیرکەر بەسزاگەیەندران.

٣ی تەمووز سوپای تورکی داگیرکەر سەرەتا بە فڕۆکەی شەڕ، دواتریش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر گۆڕەپانی بەرخودانی شەکیفی بۆردومان کرد. دوای بۆردومانەکە سوپای تورکی داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر هێزەکانی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەکیف دابەزاند.

لە هەرێمی مەتینا؛

٣٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا لە دژی داگیرکەران چالاکیەکی هەماهەنگی گەریلا ئەنجامدرا. باسکی یەکەمی چالاکیەکە بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە مۆڵگەیەکی داگیرکەرانیدا. لەو مۆڵگەیەدا ٥ داگیرکەر بە سزاگەیەندران، مۆڵگەکەش لەناوبرا. باسکی دووەم بە نیشانەشکێنی سیستمێکی کامێری حەراری چاودێری داگیرکەرانی کردە ئامانج و ٢ کامێرای لەناوبرد.

٣٠ی حوزەیران لە بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا ٣ هاوڕێمان شەهید بوون. زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون دواتر بۆ گەلەکەمان و رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١ و ٣ی تەمووز لە هەڕێمی قەندیل گۆڕەپانەکانی شاخی جاسوسان، گوندی کۆمورتان ٤ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سنین و شەکیف ٦ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی خێرێ، گرێ و سێدارە ٣ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ و گۆلکا ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ١٧ جار، بە گشتی ٣٣ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەر بۆردومان کراون.

٣ی تەمووز هەرێمەکانی مەتینا، خواکورک و هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".

هـ. ب