هەپەگە شەهیدانی سەرحەدی بەڕێزەوە یادکردەوە

هەپەگە ٣ یادی سێ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، "هێندەی تێکۆشانیان بە شەهیدبوونیشیان هەموو کات پێشەنگی هاورێیانیانن".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

ئەوە یەکلابووەوە کە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هێرشی دوژمندا بۆ سەر گۆڕەپانی کرێ حەلاجی سەر بە گلیداغ، هاوڕێیانمان جەناگوەرانی ئاپۆیی شکۆمەند ئاگری، سەرخۆبوون و هارون شەهیدبوون. ئێمە بە رێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانمان ئاگری، سەرخۆبوون و هارون دەکەینەوە کە ستەم و سیستمی قڕکردنی دەیان ساڵە لەسەر گەلەکەمانیان قەبوڵ نەکرد و بە پێشەنگایەتی پارتەکەمان پەکەکە بەشداری تێکێۆشانی ئازادیبوون.

هاوڕێیانمان ئاگری، سەرخۆبون و هارون لە قۆناغێکدا کە لە دژی گەلەکەمان بە تایبەتی ژنان و گەنجان هێرش، گوشار، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت، بە هۆشمەندی ئازادی و رامانەکانی رێبەر ئاپۆ خۆیان راگرت و بێ دوودڵی بەشدارییان لە تێکۆشاندا کرد. هاوڕێیانمان ئاگری، سەرخۆبون و هارون بە هەڵوێستی خۆیان توانیبوویان ببنە جەنگاوەرانی نمونەیی بۆ هەموو گەنجان لە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات. هاوڕێیانمان ئاگری، سەرخۆبون و هارون لە دژی هەموو هێزە کۆلۆنیالیستەکان، بە تایبەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر کە جگە لە کۆیلایەتی هیچ دەرفەت و شانسێکی دیکە بە گەلەکەمان نادات، لە ناو پەکەکەدا کۆبوونەوە و بەو یەکگرتنە بە شێوەیەکی بەرجستە یەکێتی نەتەوەیی گەلەکەمانیان نیشاندا. هاوڕییانمان ئاگری، سەرخۆبون و هارون کە هاورێیەتی قووڵی پەکەکە و بەهاکانی ژیانی کۆمۆناڵیان کردە بنەمای هەموو ژیانیان بە جۆش و خرۆش و پێداگری لەسەر سەرکەوتن لەناو هەلومەرجی هەرەدژواریشدا تێکۆشان، هەموو کات هێندەی تێکۆشانیان بە شەهیدبوونیشیان بۆ هاوڕێیانیان پێشەنگایەتی دەکەن.

بەو هەستانەوە ئێمە سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان ئاگری، سەرخۆبوون و هارون دەکەین و بەڕێز و پێزانینەوە بەژنی خۆمان لەبەردەم یادی ئەوان دادەنەوێنین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئاگری ئازادی

ناو و پاشناو: فەرحا حاجی

شوێنی لەدایکبوون: گرکێ لەگێ

ناوی دایک-باوک: فەرحا- ئەکرەم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ سەرحەد

 

ناسناو: سەرخۆبون رێڤان

ناو و پاشناو: سوات ئۆزەل

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک-باوک: هەدیە- یوسف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ سەرحەد

ناسناو: هارون جودی

ناو و پاشناو: مەجید دەلایمیلان

شوێنی لەدایکبوون: ماکو

ناوی دایک-باوک: چینی-یوسف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ سەرحەد

هـ . ب