هەڵمەتێکی نێونەتەویی دژی داگیرکاری لە عێراق و باشووری کوردستان ڕاگەیەندرا
هەڵمەتێک دژی داگیرکاری و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و عێراق ئاراستەی گەل، حکومەت و پەرلەمانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکرد.
هەڵمەتێک دژی داگیرکاری و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و عێراق ئاراستەی گەل، حکومەت و پەرلەمانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیپێکرد.
زۆرێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ئاکادیمیست و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ دژی داگیرکاری و هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و عێراق، بە ناونیشانی "بانگەوازێکی یاسایی نیشتمانی بۆ ڕاگرتنی دووبارەبوونەوەی داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق و پێشێلکاری و تاوانەکانی داگیرکاری". هەڵمەتێکیان دەستپێکرد.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پیلانەكانی دەوڵەتی تورك ستراتیژییەكی ڕوونە ئامانجی داگیركردنی خاكی هەرێم و عێراقە، بە دەیان بنکە و خاڵی سەربازی نوێی لە سنووری دهۆك دامەزراندووە.
هەروەها ڕاگەیەندراوە، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەوڵەتی تورك بە بەكارهێنانی چەكی قورس و قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی هێرشی سەربازیی بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدات، لەو ماوەیەدا ڕووبەرێكی مەترسیداری داگیركردووە و بنکەی سەربازیی دامەزراندووە، كە ژمارەیان لە ٧٠ بنکە زیاترە، بە دەیان خاڵی سەربازیی پشکنین دانراوە.
دەوڵەتی تورك دیسان هێرشی دیكەی بۆ سەر سنووری دهۆك و زاخۆ دەستپێكردەوە، هەروەها هەشت كامپی نوێی دامەزراندوە و ٣٠٠ تانكی سەربازیی و هەزار جەندرمەی هێناوەتە ناوچەكە، كە ئەمە بە سەرپێچیكردنی هەموو فۆرمەکانی نێودەوڵەتی هەژمار دەركرێت، دەوڵەتی تورك بە دەیان دانیشتووی گوندە مەسیحی و كوردنشینەكانی لە ناوچەكانی خۆیان ئاوارە كردووە، بە دانانی خاڵی پشكنین دەستیكردووە بە كۆنترۆڵكردنی جموجۆڵی هاووڵاتیان و دانیشتوانی ناوچەكە وداوای هاوکارییان لێدەکات.
پیلان و ڕێكارەكانی دەوڵەتی تورك پێچەوانەی بانگەشەكانی دژی گەریلاكان یان ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستانە، بەڵكو ئەمە ستراتیژییەكی ڕوونە بۆ داگیركردنی خاكی هەرێم و عێراق، وەك چۆن لە ناوچەكانی كۆبانێ و عەفرین كردی، ئێستاش كامپ و سەربازگەكانی لەوێ جێگیرن و ڕۆژانە دژی گەلی ئەو ناوچانە تاوان ئەنجام دەدەن.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا دەڵێن، ئێمە وەك ڕێكخراو و كەسایەتی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێخستنە مەدەنی و نەتەوەییەکان، داوا لە گەلی عێراق و هەموو هێزە مەدەنییەكان دەكەین، لە بەرامبەر ئەم لەشكركێشییەی توركیا بۆ سەر عێراق و ڕێزنەگرتن لە سەروەری وڵات و پێشێلكردنی سەروەرییەكانی کوردستان وعێراق بوەستنەوە، وەک دەزانن پێشلكارییەكانی توركیا لە عێراق و سووریا هێشتا بەردەوامی هەیە. با بەرگریی لە ڕاستی و وشەی ڕاستی بكەین، با داواكارییەكانی ئەم دامەزراوانەی مافی مرۆڤ جێبەجێ بكرێن، با تاوانەكانی تانك و فڕۆكەكانی توركیا بوەستن، با وەك گەلی عێراق بە خۆڕاگریی و هێزەوە لە پاراستنی مافەكانمان بۆ ئاسایش و ئارامی تێکۆشان بکەین.
هەروەها داوا لە هێزە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان کراوە: ڕێگریی لە لەشكركێشی توركیا بكەن، پێش ئەوەی خاكی عێراق داگیر بكات و دواتر داگیركارییەكەی بۆ كەركووك و شوێنەکانی تر بگوازێتەوە، ئەمەش ئەو پیلانەیە كە دەسەڵاتدارانی توركیا هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.
ئێمە بەنوێنەرایەتی واژۆكەرانی ئەم بانگەوازییەوە، بە ناوەڕۆكی یاسایی و نیشتمانییەوە، داوای یەکگرتنی هێزەكانی گەلەكەمان دەکەین بۆ ئەوەی سەكۆیەكی گونجاو دروست بکری بۆ بەدیهاتنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١- یەكخستنی ئیرادەی مافەكانی مرۆڤ و هێزە مەدەنییەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارە كۆمەڵایەتییەكان لە دەوری داواكاری بەرقەراركردنی ئاسایش و سەلامەتی و ئارامی لە ناوچە داگیركراوەكان و مەترسیدارەكان و ڕاگەیاندنی دەنگی خۆیان بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری و ڕێگریكردن لە پێشێلكارییەكانی توركیا.
٢- هەبوونی وتارێكی بە كۆمەڵی هاوبەش بۆ ڕاكێشانی ئیرادەی گشتیی و تۆماركردنی سكاڵایەك و پێشكەشی بە ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان.
٣- گەیاندنی دەنگی جەماوەری بە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانی توركیا، كۆكردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بە شێوەیەك كە دەرفەتی فشاری پێویست دابین بكات.
٤- كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی دەنگی گوشارەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێككەوتنانەی كە ڕێگە بە هێزەكانی توركیا دەدەن، بچنە ناو خاكی عێراقەوە بە هەر شێوەیەك و فۆرم و بیانوویەك بێت.
٥- داوای كشانەوەی دەستبەجێی توركیا لە سەرجەم خاكی عێراق و هەروەها داوای كۆتاییهێنان بە بوونی سەربازیی تورك و سەرجەم هێزە بیانییەكان لە عێراق دەكەین.
٦- داوا لە ڕێكخراوە هەرێمییەكان، كۆمكاری عەرەبی دەکەین لە گەڵ گەلی عێراق و فیدرالیزمەكەی و سەروەری دەوڵەت و یەكپارچەیی خاكەکەی دابن.
٧- قەرەبووكردنەوەی هەموو ئەو خەڵكانەی بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە زیان بەر زەوی و ماڵیان كەوتووە.
ناوی بەشێك لەو ڕێكخراو و كەسایەتیانە دژی داگیركارییەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان واژۆیان كردووە.
ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی عێراق
ڕوانگەی سۆمەری بۆ مافەكانی مرۆڤ – هۆڵەندا
سەنتەری كەنەدای عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ / كەنەدا
كۆمەڵەی ڕافیدەین بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق
كۆمەڵەی ڕەگەزنامە بۆ مافی مرۆڤ عێراق
كۆمەڵەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
كۆمەڵەی خانەنشینانی عێراق
لیژنەی بەرگری لە مافی مرۆڤ / ئوسترالیا
ناوەندی گیلگامێش بۆ لێكۆڵینەوە و لێكۆڵینەوەی كوردی
گرووپی عەرەب بۆ پشتیوانی لە دۆزی كورد.
پەیمانگای كوردی بۆ لێكۆڵینەوە و توێژینەوە لە هۆڵەندا
لیژنەی بەرگری بۆ پەیڕەوانی ئایین و مەزهەبەكان لە عێراق
كەسایەتییە واژۆكراوەكان
دكتۆر غالب ئالانی چالاكوانی مافی مرۆڤ / ئەڵمانیایە
دكتۆر تەیسر عبدل جبار علوسی، ئەكادیمی، چالاكی مافە مەدەنییەكان / هۆڵەندا
سەعید كازم، سكرتێری سەنتەری كەنەدای عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ / كەنەدا
عەلی حسێن عەبود چالاكوانی مافی مرۆڤ/سەرۆكی كۆمەڵەی رافیدەین بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق
حەلیم عسام چالاكی مافی مرۆڤ / كۆمەڵەی رفیدەین بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق
حامید موراد سەرۆكی كۆمەڵەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
پرۆفیسۆر محەمەد حەسەن سەلامی فەقێ و چالاكی مافی مرۆڤ
مەهدی عیسا سەرۆكی كۆمەڵەی خانەنشینانی عێراق
دكتۆر ئەحمد ڕوبەیعی پزیشكی پسپۆڕ و چالاكی مافی مرۆڤ
پرۆفیسۆر زوهێر كازم عەبود، دادوەری خانەنشین / سوید
حەسیب شێخانی، فەقێ/كوردستان
سدیق ئاتمێش مامۆستای خانەنشینكراوی زانكۆ / ئەڵمانیا
دكتۆر حەسەن حەلبوس پزیشكی پسپۆڕی چالاكی مەدەنی / ئەڵمانیا
د.سەربەست نەبی مامۆستای زانكۆ / كوردستان
دكتۆر مونیرە ئامەد، ئەندامی سەنتەری گیلگامێش بۆ لێكۆڵینەوەی كوردی / بەریتانیا
د.سامان شاڵی، توێژەری ئەكادیمی و سیاسی/ئەمریكا
سوهەیل زەهاوی، نووسەر/نەرویج
نەوال ناجی یوسف چالاكی مەدەنی و ئەندامی سەنتەری كەنەدی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ
ماجیدە جبووری چالاكوانی مەدەنی و ئەندامی سەنتەری كەنەدی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ
دكتۆر مەدیح سادق چالاكوانی مەدەنی و ئەندامی سەنتەری كەنەدی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ
مایكن ئادەم چالاكوانی مافی مرۆڤە / ئەمریكا
خاتوو نەهلا شعیا، چالاكی مەدەنی / سوید
بەلقیس حەسەن، شاعیر و چالاكی مافی مرۆڤ / هۆڵەندا
موحسین شەریدە، ڕێكخراوی ئاشتی جیهانی / سوید
دكتۆر خالد حەیدەر چالاكوانی مافی مرۆڤی كەنەدی
دكتۆر عەبدول عەلی عەواد، توێژەری ئابووری/هۆڵەندا
كاوە پیسارانی ئەندازیاری ڕاوێژكاری / بەریتانیا
سەردار فەتاح سكرتێری ڕاگەیاندن / هۆڵەندا
ڕەیە كوت ئیسماعیل نووسەر و چالاكی مافی مرۆڤ / هەرێمی كوردستان
ئازاد خۆشناو ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی / هۆڵەندا
نازم زغەیر فرانجی ئەندازیاری ڕاوێژكاری / سوید
سالح روبەیعی سەرۆكی كۆمەڵەی سەوزەكانی عێراق لە ئەوروپا
سیروان مەحمود، چالاكی مەدەنی / هۆڵەندا
دكتور سنا مستەفا چالاكی مەدەنیە
پرۆفیسۆر عەلی زەنگەنە، سیاسەتمەدار / هۆڵەندا
ماجدە بابلی، چالاكی مافی مرۆڤ / ئەڵمانیا
پرۆفیسۆر نەبیل تۆمی، هونەرمەندی بینراو و چالاكی مافی مرۆڤ / سوید
علا مەهدی، چالاكی مافی مرۆڤ/ ئوسترالیا
د.نەبیل ڕومایە، سەرۆكی یەكێتی دیموكراتی عێراق لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
عەلی مەحمود نووسەر و چالاكی مافی مرۆڤ / هەرێمی كوردستان
سەباح كنجی توێژەر و چالاكی مەدەنی / ئەڵمانیا
پرۆفیسۆر سامح كۆركیس چالاكوانی مافی مرۆڤ/ئەمریكی
عەقیل قەفتان چالاكوانی مافی مرۆڤ / ئەمریكای
دكتۆر سەعد ئیسماعیل، پزیشكی پسپۆڕ / هۆڵەندا
نەجات جبار، چالاكی مەدەنی / هۆڵەندا
دكتۆر سالم جۆرج، چالاكی ئەكادیمی و مەدەنی / هۆڵەندا
پرۆفیسۆر مالك حەسەن وەرگێڕ و چالاكوانە لە داكۆكیكردن لە مافی كوردانی فەیلی / سوید
پرۆفیسۆر باسم زەهاوی، ئەندازیار و چالاكی مەدەنی / هۆڵەندا
خالد زەهاوی ئەندازیاری ڕاوێژكاری و چالاكی مەدەنی / هۆڵەندا
ڕەجەب عاسی كەریم كاكەیی، چالاكی مەدەنی / كوردستان
سەمیر تەبلە، كارگێڕی ڕاگەیاندن / بەریتانیا
پرۆفیسۆر ئاری كاكەیی چالاكی مەدەنی / سوید
ئارام ڕەسووڵ ئەندازیاری ڕاوێژكاری / بەریتانیا
شێركۆ قەرەداغی ئەندازیاری ڕاوێژكاری / بەریتانیا
كەریم سەلمان، چالاكی كۆمەڵایەتی / بەلجیكا
فەرهاد فەرەج، چالاكی مەدەنی / نەرویج.
حەسەن حسێن، ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی
دكتۆر احمد ڕەبیعە، چالاكی ئەكادیمی و سیاسی / هۆڵەندا
سەلاح داود ئەندازیاری شارستانی / هۆڵەندا
نیهاد قازی چالاكوانی مافی مرۆڤ / هۆڵەندا