هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد، کە لە خواکورک شەهیدبوون و رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین کە لە کەسایەتی ئەواندا، شایەنی یادی هەموو شەهیدانمان بین و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین".
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد، کە لە خواکورک شەهیدبوون و رایگەیاند، "بەڵێن دەدەین کە لە کەسایەتی ئەواندا، شایەنی یادی هەموو شەهیدانمان بین و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو شەهیدانەوە رایگەیاند:
"هاوڕێیانمان ئارارات تۆڵهەڵدان و سیابەند وڵات رزگار لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤دا لە هەرێمی خواکورک شەهیدبوون.
هاوڕێمان ئارارات تۆڵهەڵدان لە شاری بەرخودان واتە لە کۆبانێوە تا چیاکانی کوردستان، بووە ناسناوی ژیانێکی ئەفسانەیی. بە زانابوونی ژیانی ئازاد ئەو کۆیلایەتیەی تێکشکاند، کە بەسەر ژندا دەسەپێندرا و بووە خاوەن تێکۆشانی بێهاوتا. هاوڕێمان ئارارت لە خەباتی گەنجان تا تێکۆشانی گیانبازانەی خۆی لە ناو ریزەکانی گەریلادا، لە هەموو گۆڕەپانێک کە تیایدا بوو رەنگی ناسنامەی ژنی ئازادی لە خەباتەکانی خۆیدا نیشاندا و بەرجستەی کردەوە. بە هەڵوێستی جەنگاوەری خۆی نوێنەرایەتی رۆحی ژنی ئازادی پاژکی کرد.
هاورێمان سیابەند بە گری ئازادی لە دڵی خۆیدا، هاتە جیاکانی کوردستان و بە بەشداری دروست و لەخۆبوردووانەی بووە جێگەی خۆشەویستی هەموو هاوڕێیانی. بەو وزەیەی لە گەنجێتی خۆی و فەلسەفەی ئاپۆیی وەریگرت، بووە خاوەن تێکۆشانێکی بەجۆش و خرۆش. هاوڕێمان سیابەند بۆ ئەوەی لە خۆیدا گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەرەوپێش ببات، ببێتە شەڕڤانێکی ئازادیی گەلەکەی و جەنگاوەرێکی سەرکەوتوو، زۆر تێکۆشا. بە رەنج و هەوڵەکانی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی و بۆ هەموو گەنجانی کوردستان بووە نمونە.
هاوڕێیانمان ئارارات و سیابەند بە رەنج و گیانبازی گەورەوە تێکۆشانی ئازادییان پەرەپێدا. ئێمە بەڵێن دەدەین کە لە کەسایەتی ئەواندا ببینە شایەنی یادی هەموو شەهیدانمان و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین. لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی هێژای هاورێیانمان ئارارات و سیابەند دەکەین.
زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئارارات تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: سارا جەزایر
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک- باوک: وەتحا- خەلیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٤/ خواکورک
ناسناو: سیابەند وڵات رزگار
ناو و پاشناو: ئیبراهیم عەلیزادە
شوێنی لەدایکبوون: ماکو
ناوی دایک- باوک: مەدینە- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: نیسانی ٢٠٢٤/ خواکورک
هـ . ب