جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە گەملیک ئاگرییان لە کارگەیەک بەردا

جەنگاوەرانی شەفیق ئەسەنی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی گەملیکی بورسا ئاگرییان لە کارگەیەک بەرداوە.

جەنگاوەرانی شەفیق ئەسەنی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ٢ی تەمووز کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکدا لە ناوچەی گەملیکی بورسا ئاگرییان لە کارگەیەکی کەرەستە دروستکردن بەرداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە چالاکیەکە لە دژی گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا بەتەواوی کارگەکە سوتێنرا و زیانێکی زۆری مادی بەر کارگەکە کەووتوە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشە داگیرکەرییەکان کراوە و رایگەیاندووە: "لەگەڵ گەریلاکانی ئازادیمانداین کە لە دژی داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستان لە بەرخۆداندان، بە جەنگاوەرانمانەوە بە بڕیاریین کە سوڕی سەرمایە بشکێنین، ببینە دەنگی زیندانیان. لە هەموو جێگایەک گورز لە داگیرکەران بوەشێنین."