بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە چەندین شوێنی جیهان چالاکی ئەنجام دەدرێت.
لەم چوارچێوەیەدا خوێندکارانی بەشی مێژووی زانکۆی سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا لە هەرێمی گالیسیای ئیسپانیا، بە بەشداری یەکێتی (Solidaridad Obrera) و چاپخانەی ئاردۆرا و گرووپی پشتگیری لە فەڵەستین، سیمیناریان ئەنجامدا.
لە سیمینارەکەدا هەڵسەنگاندن کرا بۆ کوردستان و تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین. لە قۆناغی شەڕ لە جیهاندا، تیشکخرایەسەر گرنگی پارادایمی چارەسەری دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشنیاری ڕێگەی سێیەم، پەیامی فراوانکردنی هەڵمەتەکە دووپاتکرایەوە.
پاشان گەنجانی زانکۆکە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، ئاماژە بەوە کرا هێرش و فشارەکان لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر بوون.
چالاکییەکی تر لە هەرێمی گالیسیا لە شاری ڤیگۆ ئەنجامدرا، لەو سیمینارەی بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی کوردستان بپارێزە و ڕێکخراوەکانی گەنجان ئەنجامدرا، پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوتوێ کرا، جەختکرایەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لەڕێگەی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاتەکایەوە، لەسەر بناغەی "دیموکراسیی ڕادیکاڵ" ڕێکخراوە و گەیشتووەتە ئاستی سیستەمێک لە ئازادی ژن و یەکسانیخوازی و ئیکۆلۆژی.
دووپاتکرایەوە، گۆشەگیری ئیمراڵی هیچ ڕەهەندێکی ئەخلاقی و یاسایی نییە، سیستەم لە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەترسێت.