ڕێپێوانی ستراسبورگ: ئیمراڵی ناوەندی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنە
لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی لە ستراسبورگ ڕێپێوان ئەنجامدرا و پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی درا.
لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی لە ستراسبورگ ڕێپێوان ئەنجامدرا و پەیامی بەرفراوانکردنی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی درا.
لە ستراسبورگ بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسەکانی کورد' لە لایەن کۆمونی ژنانی زین و ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ستراسبورگ ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و پانکارتی "گۆشەگیری ٢٥ ساڵە، بە مانای ئەشکەنجەی ٢٥ ساڵە دێت؛ کۆتایی بە ئەشکەنجەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان دەهێنین" و ئاڵای پەکەکە بەرزکرانەوە. دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی"... وترانەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا ئەندامی کۆمۆنی ژنانی زین، هێلین دێرسیم، چالاکوان جانیا و سیاسەتمەداری کورد جومعە تاک قسەیانکرد و ئاماژەیان بە پلانگێڕی نێونەتەوەیی کرد و باسییان لەوەکرد سیستەمی ئیمراڵی بە مانای سیستەمی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دێت.
هەڵوێست لە دژی هاوکارانی خیانەت
لە قسەکاندا هاوکارییەکانی پەدەکە، بنەماڵەی بارزانی بە دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا. داواکرا حکومەتی عێراق دەستەبەرداری پەیماننامەکانی ببێت لەگەڵ دەوڵەوتی داگیرکەری تورکدا.
بانگەواز بۆ تێکۆشانی نێونەتەوەیی و پشتیوانی
لە بەردەوامی قسەکاندا بانگەواز ئاراستەی ئازادیخوازان کرا پشتیوانی لە تێکۆشانی نێونەتەوەیی بکەن. بە هەموو گەلانی بندەست، کرێکارن، دیموکرسیخوازانەوە لە دژی سیستەمی سەرمایەداری بوەستنەوە.
لە کۆتاییدا سیاسەتمەداری کورد جومعە تاک ئاماژەی بە بەردەوامی جەنگی سیهەمی جیهانی کرد لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی سیستەمی سەرمایەداری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە پێویستیزانی گەلان خۆیان بەڕێکخستن بکەن و خۆڕاگربن.