پۆلیسی بەرلین بەشێوەیەکی نایاسایی هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەی کورد

ناوەندی دیموکراتیکی کۆمەڵگەی کوردی ناڤ بەرلین، بەشێوەیەکی نایاسایی و بێ بەڵگەی پشکنین، لەلایەن پۆلیسەوە کرایە ئامانج.

تیرۆری پۆلیس لە بەرلین

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ناوەندی دیموکراتیکی کۆمەڵگەی کوردی ناڤ بەرلین ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ و میزاجیی پۆلیسی ئەڵمان بووییەوە. پۆلیس بەبێ بەڵگەی پشکنین بە تیمی تایبەت هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵەکە. هەڵکوتانەسەرەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ ڕوویدا و پۆلیس چەکیان بەڕووی کەسانی نێو کۆمەڵەکە بەرز کردەوە و هەڕەشەیان لێ کردن. خێزان و مناڵ لە ناوەندەکە بوون، ئەم هەڵوێستەی پۆلیس بەتایبەت بەکارهێنانی چەک، ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی توند بووییەوە. هێرشەکەی پۆلیسی بەرلین، ڕێبازی نازی ئەڵمانی بیری مرۆڤ دەخستەوە.

ئەندامانی کۆمەڵەکە ڕایانگەیاند ئەم هەڵکوتانەسەر لەگەڵ بنەما دیموکراسییەکانی ئەڵمانیا و ڕێسای کۆمەڵەکان یەک ناگرێتەوە. یەک لە کارە سەیر و سەرنجڕاکێشەکان، پشکنینی ناسنامە و وەرگرتنی ئیفادە بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر بوو.

ئەندامی کۆمەڵەکە حوسەین یەڵماز و ئەندامێکی تر دەستبەسەرکران و برانە ناوەندی پۆلیس.

ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک داوای کرد خاوەنداری لە ڕێکخراوەکە بکرێت.