بە دیمەن

شاکار: پێویستە تێکۆشانێک بکرێت کە بتوانێت گۆشەگیری ئیمراڵی بشکێنێت

گۆشەگیری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، کوردستانیان و دۆستەکانیان دژی گۆشەگیری چالاکیی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.

گۆشەگیری ئیمراڵی

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەنێوان ١ بۆ ١٠ ی تشرینی یەکەم لە چەند شارێکی سویسرا چالاکی ئەنجام دەدرێت.

لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی بازل (جەدەکە-بازل) لە شاری بازلی سویسرا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. لە پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مەحمود شاکار وەک قسەکەر بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد.

شاکار ڕایگەیاند لە ٢٦ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی تێکۆشانی مەزن دەکرێت، بەڵام بەگوێرەی پێویست نییە بۆ شکاندنی گۆشەگیری و پێویستە تێکۆشانێکی مەزنتر بکرێت.

شاکار ڕایگەیاند ١٤ ساڵە پارێزەران سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان نەکردووە، دەیان ساڵە تەنها ٥ جار بنەماڵەکەی چاویان پێ کەوتووە، ڕایگەیاند ئەم پرسە تەنها بە هەوڵی یاسایی پارێزەران چارەسەر نابێت.

گۆشەگیری بە تێکۆشانێکی سیاسی دەشکێنرێت

شاکار ڕایگەیاند سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی بەتەنها بۆ کەسێک دامەزراوە، گوتی: "تێکۆشانی یاسایی گرنگە، بەڵام بەرهەمدار نییە. هەموو ئەو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە گۆڕەپان چۆڵ نەکەین. تێکۆشانی یاسایی گرنگە، بەڵام بە خەباتی سیاسی ئەنجام دێتە دەست. کورد ساڵانێکە درێژە بە تێکۆشان دەدەن. هەرگیز دەستبەسەرداری تێکۆشان و بەرخۆدان نەبوون. ئەم تێکۆشانەی کورد، پاشەکشەی بە هێزە پیلانگێڕەکان کرد. ئێستە بانگ لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین هەڵوێست وەربگرن، بەڵام ئەم ڕێکخراوانەش سەرەتا بەشێک بوون لە پیلانگێڕی".

پێویستە تێکۆشان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی بکەین

شاکار تیشکی خستەسەر گرنگی چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، گوتی: "پارادایم و تێکۆشان ڕێبەر ئاپۆ لە جیهان ناسراوە. دەتوانین بڵێین لە تەواوی ئەم ساڵەدا چالاکیی گرنگ ئەنجامدران. بەڵام بەس نەبوون بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی. ئەرکی سەرەکی سەردەمی نوێمان مەزنکردنی تێکۆشان، شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە".

پاشان بەشداربووان سەرنج و پرسیارەکانیان خستەڕوو.