بە دیمەن

دیمەنی شەڕ و بەرخۆدانەکانی بەرەی تشرین بڵاوکرایەوە

دوای ئەوەی شەڕڤانان دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی SMO یان بۆ سەر هەرێمی تشرین دایەوە، شەڕێکی قورس ڕوویدا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سوریا، لەکاتی نیوەڕۆدا هێرشیان کردە سەر هەرێمی تشرین.

شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و لە ئەنجامدا شەڕێکی قورس ڕوویدا.

وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت شەڕڤانان دەستیان بەسەر هەندێک چەکی چەتەکاندا گرتووە.