بە دیمەن

گەلی قامیشلۆ بەشداری سەفەربەری بوون

هێزەکانی پاراستنی جڤاکی شاری تەل کۆچەری سەر بە گەرکی لەگی کانتۆنی جەزیرە و ئەنجوومەنی گەلی گەڕەکی عەنتەرییە، بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونیان لە بانگەوازەکەی قەسەدە و ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک دووپاتکردەوە.

هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە)ـی شاری تەل کۆچەری سەر بە گەرکی لەگی لە کانتۆنی جەزیرە ڕایگەیاند بەشداربوون لە بانگەوازی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک، پشتیوانی خۆیان بۆ قەسەدە دەربڕی لەپێناو پاراستنی هەرێمەکە.

ئەندامی هەپەجە عەتیە ئەل سەلمۆ لەبەردەم ناوەندی هەپەجە ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

تیشکی خستەسەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوتی: "قەسەدە هێزی پاراستنی ڕەوای ئێمەیە، تەواوی پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت. ئێستەش بەرامبەر دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەرخۆدانێکی مێژوویی و مەزن دەکات. بۆیە ئەرکی ئێمەیە لەپاڵ هێزەکەمان بوەستین، ماڵ و گوند و گەڕەک و شارەکانمان بپارێزین.

بانگەواز لە خەڵکی هەرێمەکە دەکەین بەگوێرەی قۆناغەکە مامەڵە بکەن، کە هەستیاری و خۆپاراستن دەخوازێت".

کۆبانێ

لە گوندی خوڕخوڕەی کۆبانێ دایکان خواردنی تایبەتیان بۆ شەڕڤانانی قەسەدە ئامادە کرد کە لە بەرەکانی پێشەوە شەڕ دەکەن.