ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
لە ٢٢ی شوبات کاتژمێر ١٤:٤٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیوە ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
لە هەرێمی مەتینا؛
لە ٢٢ی شوبات کاتژمێر ١٤:٠٠دا لە گۆرەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٢٤ی شوبات لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە درۆنی هێرشەبەر بۆردوومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە نێوان ٢٢-٢٤ی شوباتدا لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شەهید شەریف، بەریزینێ ٥ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی حەفتتەباخ، شاخی کون، دێڕەشە، زێڤکێ، یەکماڵێ،شاخی زەنگەل ٨ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و بێشیلی ٢ جار؛ بە گشتی ١٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.
پێشتر و لە ٢١ی شوباتدا دەربارەی بۆسەی خیانەتکارانە لە نزیک گوندی گوهەرزێ ڕاگەیاندراومان دابوو. دەربارەی بەرپرسیاری ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەمان کرد. دیاری کراوە ئەوانەی ئەم بۆسە نامەردانەیان بۆ هەڤاڵانمان داناوە تیمێکی تایبەتی کۆنترای هێزەکانی دەوڵەتی تورک بوو. ئاشکرایە ئەوانەی کە بۆسە دادەنێن هێزی تورکیش بن لە دەرەوەی خۆیانەوە هەندێک پشتگیرییان وەرگرتووە. بەڵام لە دیجیتاڵ میدیادا هەندێک شت بڵاوکرایەوە کە خەڵکی گوندی گوهەرزێی پێ تاوانبار دەکرا. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانمان لەم ڕووداوەدا خەڵکی گوندی گوهەرزێ ڕۆڵیان نەبووە. پەیوەندییدار بەو بابەتەوە ئەمە ڕاگەیاندراوی کۆتاییمانە و بە ڕای گشتیی و وڵاتپارێزانی ڕادەگەیەنین."