دیارییکرا، کە شاندی ئیمرالی دەم پارتی لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ـی تەممووز کۆبوونەوە لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە و ئەحمەد دادوئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی ئایندە (گەلەجەک) ئەنجام دەدات.
بەرنامەکانی شاندەکە بەمشێوەیەیە:
– کاتژمێر ١٢:٠٠ـی نیوەڕۆی ١٦ـی تەممووز، لە ناوەندی گشتیی پارتی ئایندە، کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغلۆ.
– کاتژمێر ٠٢:٠٠ـی پاشنیوەڕۆی ١٦ـی تەممووز، لە فراکسیۆنی مەهەپە لە پەرلەمان، کۆبوونەوە لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی.
– کاتژمێر ٠١:٠٠ـی پاشنیوەڕۆی ١٧ـی تەممووز، لە ناوەندی گشتیی جەهەپە، کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل.