لە کۆنسەی ئەوروپاوە هۆشداری دەربارەی "عەبدوڵا ئۆجالان"؛ پێویستە هەنگاو بگیرێتەبەر

کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا بڕیاری 'پێشێلکاریی'ـی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کە پەیوەست بە عەبدوڵا ئۆجالانی دایبوو هەڵسەنگاند و داوایکرد بۆ جێبەجێکرنی ئەو بڕیارە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر و هەنگاوی ڕوون بنرێت.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) لە ١٨ـی ئاداری ٢٠١٤ـدا بڕیاری دابوو کە مەحکومکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە سزای زیندانیکرنی هەمیشەی بەبێ ئەوەی مافی بەربوونی مەرجداری هەبێت (مافی هیوا)، لە دژی پەیمانی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا (PMME)ـیە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش داوای لە تورکیا کرد ئەوە هەموار بکاتەوە. DMME دەربارەی هەریەک لە حەیاتی قەیتان، ئەمین غوربان و جیڤان بولتانیش هەمان بڕیاری دابوو، بەلام وێڕای ئەوەی ١٠ ساڵ بەسەر بڕیارەکە تێپەڕیوە تورکیا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە هەنگاوێکی ڕوونی نەگرتووەتەبەر.

نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی DMME لە ٩ـی ئابی ٢٠٢٢ـدا داواکاریی پێشکەش بە کۆمیتەی وەزیران کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، تورکیا لە وەڵامی داوکارییەکەدا پروپاگەندەی کرد و ڕایگەیاندووە "ئەو سزادراوانەی سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، دەتوانرێت بە مەرج (پارێزبەندی) ئازاد بکرێن، بەڵام وەک ئاوارتەیەک، هەندێک تاوان لە دەرەوەی ئەمەن".

کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا (KWKE) لە کۆبوونەوەکانی خۆیدا لە نێوان ١٧-١٩ ئەیلوولدا، دوای سێ ساڵ بڕیاری پێشێلکردنی بڕیارەکانی DMMEـی خستەبەرنامەی کاری خۆیەوە.

نوێنەری کۆمیتەکە بڕیارەکانی پێشێلکارییەکانی DMME پەیوەست بە سزای هەتاهەتایی قورسی بیرهێنایەوە، نوێنەری کۆمیتە سەرنجی خستەسەر 'بێ بەشکردن' هەندێک لە کەسایەتییەکان لە بڕیاری پێشێلکردن، کە عەبدوڵا ئۆجالانیش یەكێکە لەو کەسانە، لە بڕیارەکەدا نوێنەران ڕایانگەیاندووە؛ دەستنیشانکردنی پێشێلکردنی لەو شێوەیە وەک هیوایەک بۆ ئازادکردنی داواکاران لە ئایندەیەکی نزیکدا جێگەی تێگەیشتن نییە، بەڵام پێویستە دەسەڵاتی نێونەتەوەی لە چوارچێوەی پێودانگەکان کە لە لایەن دادگاوە دیاریکراوە، میکانیزمی لێکۆڵینەوە بۆ هەموو کەسێک بێنێتە ئاراوە.

کەموکوڕی هەیە لە سەرڕاستکردنەوەی پێشێلکارییەکاندا

لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە گشتییەکان، کۆمیتەکە ئاماژەی بەوەدا: "ڕەشنووسی یاسایەک کە لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە خراوەتەڕوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی زیندانی هەتاهەتایی، نەخراوەتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە، دوو ڕەشنووسی یاسا لەلایەن سێ ئەندامی پەرلەمانەوە خراوەتەڕوو، تێیدا داواکراوە، یاسای ئازادکردنی مەرجدار سزای زیندانی هەتاهەتای لاببرێت، هێشتا لە لایەن کۆمیسیۆنی دادوەرییەوە کاری پێ ناکرێت، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی دەسنیشانیان کردووە کە ئەم پێشنیارانە پیشاندەری ئەوەیە کە لە سەرڕاستکردنەوەی پێشێلکاریی لەم دۆسییانەدا لە هەوڵدانی کاربەدەستاندا کەموکوڕی هەیە."

شیکردنەوە بەگوێرەی ماددەکان

لە ئەنجامدا سکرتاریەتی کۆمیتەکە شیکردنەوەیەکی کرد و لە بەشی "پەیوەندیدار بە ڕێوشوێنە گشتییەکان" لە ژێر ناونیشانی "میکانیزمی هەڵسەنگاندنەوەی سزای زیندانی هەتاهەتایی کەمنەکراوەکان" ئەم خاڵانە دەستنیشان کران:

- چوارچێوەی یاسایی ئێستا دەرفەتی ئەوە دەدات کە جگە لەو کەسانەی بەهۆی تاوانەکانی دژی دەوڵەت کە لە ژێر چەتری ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ئەنجام دراون سزا دراون، هەموو ئەو کەسانەی بە سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسکراو سزا دراون دوای ٣٠ ساڵ دەکرێت سزاکانیان هەڵبسەنگێنرێنەوە و بە مەرج ئازاد بکرێن، بۆیە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە یاساییەی کە دادگا وەک سزایەکی بچووککردنەوە یان دژە مرۆیی دیاری کردووە، پێویستی بەوە دەبینێت کە بۆ دامەزراندنی میکانیزمێکی وەها کە بۆ هەموو ئەو کەسانەی سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە لەبەرچاو بگرێت، دەبێت گۆڕانکارییەکی یاسایی یان ڕێوشوێنێکی دیکەی گونجاو وەربگیرێت.

- لەم چوارچێوەیەدا خاڵی ٤٦ ئەو مافە دەدات بە دەوڵەت کە ڕێبازی گونجاندن لەگەڵ بڕیارەکانی دادگا هەڵبژێرێت و دادگا دیاری دەکات کە دەوڵەت لە بابەتەکانی دادپەروەریی تاوان و سزاداندا خاوەن ئەرکە، دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دۆخە کاریگەریی لەسەر جێبەجێکردنە جیاوازەکانی دەوڵەتانی ئەندام دەکات، بەتایبەتی بوونی کۆنترۆڵی کارگێڕیی یان دادوەریی یان بۆ هەڵسەنگاندنەوەی سزای زیندانی لەم جۆرە، مەیلی یاسای نێودەوڵەتی وەک دادگاش دیاری کردووە، بەو شێوەیەیە کە میکانیزمەکان کە سزای زیندانی هەتاهەتایی لانی کەم دوای ٢٥ ساڵ لەبەرچاو دەگرن، دەسەڵاتداران دەتوانن بیر لەوە بکەنەوە کە سوود لە ڕێوشوێنەکانی دەوڵەتانی تری ئەندامی کۆنسەی ئەورووپا وەربگرن.

- کۆمیتە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت کە سەرەڕای بڕیارەکانی پێشوو، بۆ چارەسەرکردنی پێشێلکارییەکان کە لە بڕیارەکانی پێشوودا دەستنیشان کراون هێشتا هەنگاوێک نەنراوە، بۆیە کۆمیتە هانی دەسەڵاتداران دەدات کە سوود لە ئەزموونی دەوڵەتانی تری ئەندام وەربگرن کە میکانیزمی لەم جۆرەیان دامەزراندووە، بۆ دامەزراندنی میکانیزمێکی لێکۆڵینەوە بەپێی پەیماننامەکە گۆڕانکارییە یاساییە پێویستەکان بەبێ دواکەوتنی زیاتر پەسەند بکەن.

- هەروەها کۆمیتە دەتوانێت هانی دەسەڵاتداران بدات کە پیلانی چالاکیی مافەکانی مرۆڤی نوێ و چوارچێوەی بەڵگەنامەی ستراتیژی چاکسازیی دادوەریی، چوارچێوەی یاسایی پەیوەندیدار لەبەرچاو بگرن و داتاکانی ئەم دۆسیانە لەبەرچاو بگرن و بەم شێوەیە فراوانی بکەن.

- وەک لە بڕیارەکانی دادگا و شیکردنەوەی سکرتاریەت لە ساڵی ٢٠٢١ـدا ئاماژەی پێکرا، هەڵسەنگاندنەوەی ڕەوشەکە بۆ ئازادکردنی مەرجدار، داواکاریی بۆ ئەمە، پێدانی دەرفەتی ئسووڵی، بەو مانایە نایەت کە دەبێت بڕیاری ئازادکردن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بدرێت.

ڕەشنووسی بڕیاری کاتی

سەبارەت بە ئامادەکردنی بڕیارێکی کاتی پەیوەست بە ڕەشنووسی هەڵسەنگاندنەوە، پێشنیارێکی لەم جۆرە هەیە:

"کاتێک کەموکويییەکان لە تەوەرەکانی گرووپەکەدا تاوتوێ کران، وە بە لەبەرچاوگرتنی کەموکوڕییەکان لە پێشڤەچوونی زانیارییە بەردەستەکان، ئەگەر تا ئەوکات زانیارییەکی ڕوون بۆ سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنی ئەرێنی دەرفەتەکان پێشکەش بکرێت، کۆمیتەکە دەتوانێت فەرمان بە سکرتێر بدات کە ئەوپەڕی تا ئەیلولی ٢٠٢٥، ڕەشنووسی بڕیارێکی کاتی ئامادە بکات تاوەکو لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت".