باس لەوە دەکرێت فەرماندەیەکی پلەبەرزی حزبوڵا لە هێرشەکەی بەیروت کوژرابێت_نوێکرایەوە

لە هێرشی ئیسرائیل لە بەیروت فەرماندەیەکی پلەبەرزی حزبوڵا ئیبراهیم عەقیل و ٧ کەس کوژران، نزیکەی ٦٩ کەس بریندار بوون، باس لەوە دەکرێت فەرماندەیەکی پلەبەرزی حزبوڵا بەناوی ئیبراهیم عەقیل لە هێرشەکەدا کوژرابێت.

بەرپرسانی تەندرووستی لوبنان ڕایانگەیاند لە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل لە بەیروت لانی کەم ٨ کەس مردوون و ٦٩ کەس بریندار بوون. پاش چەندین مانگ، ئەمە یەکەمین هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر پایتەختی لوبنان.

هێرشەکە لە شەقامە قەرەباڵەغەکانی بەیروت، وە لەکاتی دەرچوونی خەڵک لە کار و گەڕانەوەی مناڵان لە قوتابخانە ڕوویدا.

٢ سەرچاوەی ئەمنی بۆ ڕۆیتەرز قسەیان کرد، پشتڕاستیان کردەوە یەک لە کوژراوەکان فەرماندەیەکی پلەبەرزی حزبوڵا، ئیبراهیم عەقیلە.

یەک لە سەرچاوەکان ڕایگەیاند ئەم فەرماندەیەی حزبوڵا لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکینەکانی ڕەزوان کوژراوە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێران، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە باس لە کوشتنی جێگری فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەن.