تولای حاتیموغلاری: کارەساتی گەورەی ئەم وڵاتە ئاکەپەیە

تولای حاتیموغلاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە شاری ئەدەنە قسەی کرد و وتی: "ئاکەپە گەورەترین کارەساتی ئەم وڵاتەیە."

تولای حاتیموغلاری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی "نان و دادپەروەری" سەردانی ژووری بازرگانی کابزیمالاری ئەدەنەی کرد. لە سەردانەکەدا، لەگەڵ سەندیکاکانی سەوزە و میوە کۆبووەوە و گوێی لە کێشەکانیان گرت. سەندیکاکانی کرێکاران گلەییان لە هەڵاوسانی نرخەکان کرد و وتیان بەرپرسان بەرپرسیاری سەرەکی ئەم بارودۆخەن.

حاتیموغلاری ئاماژەی بەوەکرد، گەل پێویستی بە نان و دادپەروەرییە و وتی: "لە ماوەی ٢٢ساڵی حوکمڕانی ئاکەپەدا وڵات ڕووبەڕووی هەژاری و برسێتی بووەتەوە. ئەم دەسەڵاتە ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. گەل هێشتا هاوڕان لەگەڵی. ئاکەپە خراپترین کارەساتی بەسەر ئەم وڵاتەدا هێناوە."

حاتیموغلاری لە سەردانەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا وڵاتێکی کشتوکاڵییە بەڵام بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتەوە هەموو شتێک لە دەرەوەی سیاسەتەکانی ماوەتەوە. ئەوەش برسێتی و هەژاریی لێکەوتووتەوە. بەهۆی سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتەوە، ئیتر جووتیاران ناتوانن بەرهەم بهێنن. مرۆڤەکان وڵات بەجێدەهێڵن. بۆیە پێویستە ببینە هیوای گەنجان و بۆ ئەمەش تێکۆشان مەرجێکە. ئەگەر نان نەبێت، دادپەروەری نییە، ئەگەر دادپەروەری نەبێت، بەڕاستی نانیش نییە."

دواتر حاتیموغلاری و شاندی یاوەری سەردانی شوێن و چین و توێژەکانی دیکە دەکەن.