یەژەکە-ئە: لەپێناو ڕێبەرێتی بەشداری فیستیڤاڵی کەلتووریی کورد بکەن_نوێکراوەتەوە

یەژەکە-ئە بانگەوازی لە هەمووان کرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و خاوەندارێتیکردن لە کەلتوور و زمانیان، بەشداری لە فیستیڤاڵی کەلتووریی کورد بکەن.

بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە_ئە) ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "٣٢ هەمین جەژنی کەلتووریی کوردی کە ئەمساڵ پیرۆزی دەکەین، لەڕێگەی داخوازییە سیاسییەکانی گەلی کوردەوە دەبێتە بەرخۆدانێک دژی سیاسەتی قڕکردنی سەر کەلتووری کورد".  

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا، لەڕێگەی هەڵمەتی ڕێبەرێتییەوە لە ساڵی ٢٠٢٤، کارتی سوور بەرزکرایەوە بەڕووی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەرێتی و هێزەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و ئەردۆگانی فاشیست و دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە. بە پێشەنگایەتی ژنان و بە ئیرادەی کۆمەڵایەتی، گۆڕەپانەکانی ٨ ی ئادار و نەورۆز پڕکران و لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی باکووردا دەمامکی ئەردۆگان و سیاسەتە دووڕووەکەی ئاشکرا بوو، بەمەش دەسەڵاتەکەی هەژێنرا.

دەوڵەتی فاشیستی تورک، لەگەڵ ئەوەی بە پێشێلکردنی پەیماننامە نێونەتەوەییەکان، لەڕێگەی چەکی قەدەغەکراو و قێزەونەوە لەدەرەوەی سنوورەکان ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات، کەچی بەرامبەر تەڤگەری ئازادیی کورد شکست دەهێنێت. شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ بنەماڵەی بارزانی کە بازرگانی لەسەر بەهاکانی گەلی کورد دەکات و چووەتە نێو ئەم ڕێککەوتنەوە. مێژوو جارێکی تر ئەم خیانەتە دەنووسێتەوە، لە بەرامبەردا مێژوو بەرخۆدانی شکۆداری تەڤگەری ئازادیی کورد بەرامبەر سیاسەتی قڕکردنیش دەنووسێتەوە.

ڕێبەرێتی سەر لەبەردەم دوژمن نەوی ناکات، ئەمەش لە هەموو کاتێک زیاتر باوەڕ و هێز بە گەلی کورد دەبەخشێت. دەبێت هاوشانی بەم هەڵوێستەوە خاوەنداری لە هەڵمەتی ڕێبەرێتی بکەین. پێویستە خاوەندارێتی لە کەلتوور و مێژووی کورد بکەین. بەم بۆنەیەوە، ئێمە هەموو ژنان و گەنجان و گەلەکەمان و دامەزراوە و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان و دۆستەکانمان، بانگهێشت دەکەین بۆ فیستیڤاڵی کەلتووریی نێونەتەوەیی کورد، کە ٢١ ی ئەیلول لە فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت. وەرن هەموومان پێکەوە و شان بە شانی یەکتر، بە هەڵپەڕکێ و هەلهەلە، دەوڵەمەندیی کەلتوورەکەمان پیرۆز بکەین و مەزنتری بکەین".