بە دیمەن

لە پەرلەمانی نەرویجەوە پشتیوانی لە وریشە موراد و پەخشان عەزیزی کرا

پەرلەمانتاری پارتی سوری نەرویجی، بیۆنار مۆکسنێس ئاماژەی بەوەدا وەک پارتەکەیان بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازی ژناندان و لە کارکردندا دەبن بۆهەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی.

لە چوارچێوەی کەمپینی پێشتیوانی لە زیندانیکراوانی سیاسی کورد لە لە زیندانەکانی دەوڵەتی ئێران و بە تایبەت تیشک خستنەسەر سزای نارەوای سێدارە لەسەر ژنانی تێکۆشەری کورد وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی' پارلەمانتاری پارتی سور لە پەرلەمانی نەرویج، بیۆنار مۆکسنێس ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی ئەو دوو چالاکوانە دەربڕی و بەڵێنی کاکردنی دا بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی سەریان.

پەرلەمانتاری نەرویج و سەرۆکی پێشووی پارتی سور، بیۆنار مۆکسنێس  لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ چالاکوانانی کورد لە بەردەم پارلەمانی نەرویج لە ئۆسلۆ،  ئاماژەی بەوەدا ئامادەیە پشتیوانی هەردوو ژنە چالاکوانی کورد؛ وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بکات بە ئامانجی تیشک خستنەسەر دۆزەکەیان لە پێناو پوچەڵکردنەوەی سزاکەی سەریان.

بیۆنار مۆکسنێس  بەڵێنی ئەوەیشی دا لە پارلەماندا لەگەڵ پارلەمانتارانی پارتەکانی دیکە ئەم مژارە بە رۆژەڤی پەرلەمانی نەرویج بکەن. هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای کرد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەرویج، ئێسپەن بار ئەیدە، پێوەندی گرتووە و داوای لێکردووە کە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی لە سەر مژاری  پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەم وڵاتەدا بە تووندی هەڵویست نئشان بدات و داوای هەوڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان بکات.

مۆکسنێس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "لە کاتێکدا چالاکوانانی سیاسی لە نێویاندا چالاکوانانی سیاسی کورد بۆ دۆزی رەوای خۆیان تێکۆشان دەکەن بە ئامانجی گەیشتین بە ئازادی،  بە دەستهێنانی مافی رەوای خۆیان، ئەرکمانە بە هەموو هێزێکەوە پیشتیوانیان لێ بکەین و هاوڕێگەیان بین."

بانگەوازی و پشتیوانی

لە کۆتاییدا بیۆنار مۆکسنێس بانگەوازی لە هەموو پارتەکانی نەرویج کرد هاو هەڵوێست و پشتیوانی ژنانی ئازادیخوازبن و ئەمەی گوت: "ئێمە وەکوو پارتی سور هەمیشە لەگەڵ پارتەکانی دیکەی نەرویج لە چەندین بابەتدا هاوکاریمان کردووە و داوا لە هەموو پارتەکانی نەرویج دەکەین لەم کەمپینەدا پێکەوە تێبکۆشین."