'پەکەکە هەرگیز پاشەکشێ ناکات و هەنگاو بۆ دواوە نانێت'

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەیان لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی ئازادی و گەلان پیرۆز کرد و وتییان: "تا کۆتا هەناسەمان رێبازی شەهیدانمان بەرنادەین و لەو پێناوەدا گیانمان بەخت دەکەین."

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە بۆنەی ٤٦هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەوە بۆ ئاژانسمان قسەیان کرد و پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی هەمووان کرد.

'پەکەکە ناسنامەی گەلە'

ڤیان عەفرینی گەریلای یەژا ستار بە پیرۆزکردنی ساڵڕۆژی دامەزراندی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی ئازادی و گەلان دەستی بە قسەکانی کرد و سەرنجی خستەسەر گرنگی هاتنەئارای پەکەکە و ئەمەی وت: "پێش دامەزراندی پەکەکە گەلی کورد لە نێوان بەرداشی مردن و ژیاندا بوو. بە دامەزراندنی پەکەکە گەل سەرلەنوێ ژیاییەوە و خۆی ناسییەوە. بووە خاوەنی هەبوون و کولتووری خۆی. ئەم حەقیقەتە تەنها بۆ گەلی کورد نادرەوشێتەوە بەڵکو لە کەسێتی گەلی کورددا بۆ هەموو گەلان پەڕیوەتەوە."

'پەکەکە پارتی شەهیدانە'

عەگید ڕۆهەڵاتی گەریلای هەپەگە ئاماژەی بە هێڵی شەهیدان کرد و ئەمەی وت: "پەکەکە پارتی شەهیدانە. لەو کاتەی هەڤاڵی پێشەنگمان هەڤاڵ حەقی کارەر شەهید بوو، ڕێبەر ئاپۆ بڕیاری دامەزراندنی پەکەکەی دا. هەر بۆیە پەکەکە پارتی شەهیدان و پارتی تۆڵەکردنەوەیە. ئاشکرایە بۆ هەمووان ماوەی ٥٠ ساڵە پەکەکە بە خوێنی شەهیدانەوە درێژە بە خەباتی خۆی دەدات. هەروەها بەهای هەرە بەنرخی پەکەکە بوونی شەهیدانە. لەمڕۆشدا لەسەر ڕێگەی شەهیدان درێژە بەسەرکەوتنەکانی دەدات. لە مەتینا، زاپ و خواکوڕک لە نێو تونێلەکانی شەڕدا گەریلا لە بەرخۆدانێکی سەختدایە.  بە ڕوحی هەڤاڵ حەقی، کەمال و مەزڵومانەوە لە دژی داگیرکەراندا شەڕی هەبوون و ئازادی بەڕێوەدەبات. بە بڕیاریین لە ساڵی نوێدا شەڕکردنمان بگەیەنین بە ئاستێکی بڵندتر."

'لە کەسێتیماندا ئەوەی شەڕ دەکات گەلە'

ڕۆژگەر سەرحەد گەریلای هەپەگە سەرنجی خستەر کاتی دامەزراندنی پەکەکە کە چۆن لە ساڵی ١٩٧٨ەوە تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبات و بەم شێوەیە درێژەی بە قساکانیدا: "پەکەکە لە کەسێتی هەڤاڵانی پێشەنگمان حەقی، کەمال و مەزڵومانەوە بووە پارتێک لە پۆڵا و لە ئیستاشدا جەنگاوەرانی وەک سەرخۆبوون، ڕزگار، سارا و ڕووکەن. ڕۆژهات و ئەرداڵەکانی جەنگاوەرانی ئاپۆیی گورزی قورس لە دووژمن دەدەن. شەهید سەرخۆبوون کاتێک گوتی ئەوەی لە کەسێتی ئێمەدا شەڕ دەکات گەلی کوردە، ئاماژەی بەو حەقیقەتەدا کە داگیرکەرانی بەربەری دەیانەوێت لە کەسێتی گەریلادا هێزی گەلی کورد بشكێنن. لەوباوەڕەداین گەلەکەمان لەم پەیامانەی گەریلا تێگەشتن و بەو گوێرەیە تێکۆشانی کرد. لەم بارودۆزخە سەختەدا بۆ گەلەکەمان و ئازادی جەستەی ڕێبەرمان دەجەنگین. گرنگ نیە چی سەختییەک لە ئارادایە، قوربانی دەدەین و بە دڵنیاییەوە تێکۆشانمان دەگەیەنین بە سەرکەوتن."

'هیچ هێزێک توانای ئەوەی نیە ئیرادەمان بشکێنێت'

چیاژیان کۆتۆل گەریلای یەژا ستار باسی لەوەکرد لە نێو شەڕێکی زۆر سەختدان و دەرنجامی تێکۆشان هەر سەرکەوتنە و ئەمەی وت: "هێرشە قێزەونەکان بەردەوامن، سروشتمان دەسوتێندرێت و چەکی کیمیاویمان لە دژ بەکاردەهێنرێت. بەڵام وەک تەڤگەری شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری ئاپۆیی لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا هەرگیر مۆراڵمان دانابەزێت. ساڵڕۆژی پەکەکە بۆ ئێمە ڕۆژێکی گرنگە. بۆیە بە مۆراڵ و جۆشێکی زۆرەوە ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین. هیچ هێزێک ناتوانێت لە پێش ورە و ئیرادەمان خۆی ڕاگرێت. پەکەکە هێزی سەربەرزکردنەوەی ئێمەیە و بەردەوامە. هاوڕێیانمان ئاسیا و ڕۆژگەر لە دژی ناوەندی توساش گڕییان لە دڵی دووژمن بەردا و جارێکی دیکە هێزی سەرکەوتنی پەکەکەیان بە دووژمن پیشاندایەوە."

'هەمیشە لە تێکۆشاندا دەبین'

ئامەد فارقینی گەریلای هەپەگە بەجۆشەوە باسی جەژنی ژیاندنەوەی ساڵڕۆژی پەکەکە کرد و وتی: "پەکەکە نوێبوونەوەمانە. لە پێش دامەزراندی پەکەکە گەلەکەمان لە لێواری مردن و لەناوچووندابوو، بەڵام پەکەکە ئەو گەلەی لە چاوەڕوانی مردنی خۆیدا بوو ژیاندەوە و کردییەوە بە گەلێکی خاوەن ئیرادە. ڕێبەر ئاپۆ بە فکر و فەلسەفەیی خۆیەوە ئەم گەلەی پەروەردەکردەوە و وەریچەرخاندە ئاستێکی جیهانی. بە دڵنیاییەوە خوێنی شەهیدانمان لە بیرناکرێت و شکۆی ئازادیمانن. هێڵی مەزڵومەکان، کەمالەکان، چوارەکان کە گڕییان لە جەستەی خۆیان بەردا هەموو دەستەکەوتەکان بەرەنجامی ڕەنجی شەهیدانە. بۆیە هەمیشە ڕێچکەگری شەهیدانمان دەبین و لە پێناو ئازادییدا گیانمان بەخت دەکەین."