پژاک: هەورامان رۆڵی مێژوویی لە پێگەیاندنی شارستانیەتی کوردستاندا هەبووە

پژاک ناساندنی هەورامان وەکو میراتێکی کلتوری جیهان لەلایەن (یونسکۆ)وە بە گرنگ دەزانێت و وێڕای پیرۆزبایی ڕایدەگەیەنێت: هەورامان رۆڵێکی گرینگی مێژویی لە پێگەیاندنی شارستانیەتی کوردستاندا هەبووە.

پارتی ژیانی ئازدی کوردستان- پژاک، بە بۆنەی تۆمارکردنی هەورامان وەکو میراتێکی کلتوری جیهان لەلایەن (یونسکۆ)وە بڵاوکراوەیەکی دا و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی ڕایدەگەیەنێت: ئەم بابەتە بە دەسکەوتێکی گرینگ بۆ خەڵکی هەورامان بەتایبەتی و بە گشتی بۆ هەموو کوردستان دەزانین. 
پژاک ئاشکراشی دەکات: هەورامان رۆڵێکی گرینگی مێژویی لە پێگەیاندنی شارستانیەتی کوردستاندا هەبووە و لە بەرامبەر هەرجۆرە داگیرکاریەک راوەستاوە و بۆ ناسنامەی تایبەتی خۆی بەرخۆدانی کردوە و هەتا رۆژی ئەمڕۆش بێوچان بەرەنگاری هەر جۆرێک لە هەڕەشەی کردوە کە بە مەبەستی پاکتاوی کلتوری و ناسنامەیی لێی کرا بێت.

دەقی تەواوی بڵاوکراوەکەی پژاک:

لە چل و چوارەمین دانیشتنی کۆمیتەی شوێنەوا ر و کەلەپوورناسی رێکخراوی یونسکۆدا، سرۆشتی کۆلتوری هەورامان وەکو میراتێکی کلتوری جیهانی ناوزەد و پەسەند کرا. لێرەدا سەرەڕای پیرۆزبایی ، بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردن لە کۆمەڵگای هەورامان ئەم بابەتە بە دەسکەوتێکی گرینگ بۆ خەڵکی هەورامان و بە گشتی بۆ هەموو کوردستان دەزانین. خۆڕاگرانە ، مێژوو شاهیدی ئەوەیە کە هەرێمی هەورامان بە درێژایی ژیانی کۆمەڵایەتی و شارستانیەتی خۆی و بۆ پاراستنی سروشت و ئێکۆلۆژی، زمان و کلتور، باوەڕمەندی و لەبەرامبەر هەرجۆرە داگیرکاریەک راوەستاوە ناسنامەی تایبەتی خۆی بەرخۆدانی کردوە و هەتا رۆژی ئەمڕۆش بێ وچان بەرەنگاری هەرجۆرێک لە هەڕەشە، بە مەبەستی پاکتاوی کۆلتوری و ناسنامەیی دەبێتەوە. خەڵکی هەورامان بە هەزاران ساڵە لەگەڵ سروشت دا ژیانی خۆیان تا ئەو جێگا کە دەکرێت پشتبەستوو بن بە هێز، بەسەر دەبەن و هەوڵیان داوە کە بۆ بەڕێوەبردن و پێداویستییەکانی ژیان و توانای کۆلتوری خۆیان. سەرەڕای ئەوەی کە بە درێژایی مێژو هێڕش بۆ پاکتاوکردنی ناسنامەی هەورامی لە ئارادا. بەڵام کۆلتوری خۆبەرێکخستن کردن، خۆپاراستن و خۆبەڕێوەبەری لە کۆمەڵگەی هەو راماندا هۆکارێک بوە کە، هەبووە هیچ کات خۆبەدەستەوە نەدات و خۆی لە ئاسیمیلاسیون و لەناوچونی تایبەتمەندیەکانی بپارێزێت. لەسەر ئەم بنەمایە بووە کە کۆمەڵگای هەورامان توانیویەتی بە پاراستی سرووشت و کۆلتوری خۆی ببێتە جێگای سەرنجی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
لە لایەن، جێگای ئاماژەیە کە بەشێکی زۆر لە سرووشت و کۆلتور، ناسنامە و زمان، کۆمەلگا و مێژوی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە هەوڵ ، دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستانەوە، بە دیاریکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان و بۆ بەرژەوەندی دەوڵەت-نەتەوەی ، دەدرێت دەستی بەسەردا بگیردرێت و بە پێچەوانەی ڕاستینەی خۆی پێناسە بکڕێت ناوەندگەرای ئێرانی لەسەر بنەمای پێناسەی نەتەوەی سەردەست کەڵکی لێ وەربگیرد رێت. هەر لەم چوارچێوەیەدا سرووشت و ئێکۆلۆژی، کۆلتور و کۆمەڵگا و ناسنامەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەر سیاسەتی لەژێر مەترسی و لەناوچووندایە. گرینگ و پێویستە کە کومەڵگەی مەدەنی و سیاسی، پاوانخوازی و گەشەی ئابووری رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بەم سیاسەتانە هەستیار بن و رێگە نەدەن دەسکەوتەکانی گەلی کورد لەناوبچێت و خاوەندارێتی لە هەبونی خۆیان بکەن.
لە کۆتاییدا وەکو هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانی ئەم دەستکەوتە لە گەلی کورد بە تایبەتی کۆمەڵگەی هەورامان دەکەین.
هاوسەرۆکایەتی پاڕتی ژیانی کوردستان – پژاک
٣٠-٠٧-٢٠٢١