ژمارەی ڕۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکان بووە بە ٣٥ کەس

بە دەستگیرکردنی ٦ ڕۆژنامەنووسی دیکە ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی دەستگیرکراو گەشتە ٣٥ کەس و هێندەی کاتی دۆخی نائاسایی ٢٠١٦یە. پاساوی دەستگیکردنی رۆژنامەنووسان کاری ڕۆژنامەوانییە.

هاوبەڕێوەبەری ملسا-MALSA فەیسەڵ ئۆک ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە بۆ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسانی کورد و گوتی: "بڕیاری دادگای باڵا و دادگای دەستووری بنەماکەی دیارە. ئەمە چاوترساندنی سیاسییە".

نەجلە دەمیر، ڕەحیمە کارڤار، ئەحمەد گونەش، وەلات ئەکین، وەدات ئۆرون و ڕەیحان حاجیئۆغلۆ کە ڕۆژنامەنووسن، بە تۆمەتی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' لە ٢٠ی کانوونی دووەم زیندانی کران. بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی یاسایی و میدیای ملسا (MLSA) لایەنی کەم ٣٥ کەس لە زیندانەکانی تورکیا، ٤ ڕۆژنامەنووس و خەباتکاری میدیای ماڵبەندکراون.

هاوبەڕیوەبەری ملسا فەیسەڵ ئۆک ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو تاوانانی بۆ ڕۆژنامەوانان دروست دەکرێن تەنها کاری ڕۆژنامەوانییە و گوتی: "زۆرینەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی زیندانی کراون کوردن، بە تایبەت ئەو ڕۆژنامەنووسانەن کە بۆ وەشانی کوردییەکان لە ئەوروپا هەواڵ دروست دەکەن. ئەوانەی بۆ ڕاگەیاندی ئازدی کوردی لە ئەورووپادا کاردەکەن بە عەقڵێت و بیرکردنەوەی 'پەخشی تیرۆر، ئەندامێتی ڕێکخستنی تیرۆر' دووچاری ئەو نزیکایەتییە دەبنەوە. ڕۆژنامەنووسان لە سیاسەتی ڕۆژنامە و ئاژانس بەرپرسیارنین. ئەوان بەرپرسیاری هەواڵەکانی خۆیانن. بۆیە هیج بنەمایەکی یاسایی نییە بۆتۆمەتباردکردنی ڕۆژنامەنووسان. دەبێت مرۆڤ ئەمە وەک ڕووداوێکی سیاسیی ببینێت".

ئەمە چاوترساندنی سیاسییە

هاوبەڕێوەبەری ملسا فەیسەڵ ئۆک لە درێژەی قسەکانییدا گوتی: "بڕەیارەکانی دادگای باڵا و دادگای دەستووری بنەماکەی دیارە. هەوڵدانێکە بۆ چاوترساندنی سیاسی. بە زیندانی کردنی ئەم ڕۆژنامەنووسانەی کۆتایی ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی زینانی بوو بە ٣٥ کەس، ٤ ڕۆژنامەنووس ماڵبەندکراون. ژمارەیی دەستبەسەرکراوانی ئێستا لە هێندەی کاتی دۆخی ئاوارتەی ٢٠١٦یە".