بە دیمەن

لە چالاکیی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان باوکی تەیار و شەهیدانی تشرین یادکرانەوە

لە ٤٩ هەمین مانگی چالاکییەکەی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکاندا، باوکی تەیار و شەهیدانی تشرین یادکرانەوە.

چالاکی دانیشتن کە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەدەچێت  ،  ٤٩ مانگە بەردەوامە.

لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆمەڵکوژییەکانی دژی خەڵکی سڤیل کە بەنداوی تشرین دەپارێزن، شەرمەزارکران.

لە چالاکییەکەدا وێنەی چالاکوانانی کورد کە لەلایەن ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و شەهیدانی بەنداوی تشرین هەڵگیران. ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە_ئە، نەجدەت ئاتالای لە چالاکییەکەدا قسەی کرد. ئاتالای سڵاوی لە چوارەمین ساڵیادی چالاکییەکەی ژنێڤ کرد. ئاتالای شانۆکار باوکی تەیار و شەهیدانی بەنداوی تشرینی بەبیر هێنایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین بەردەوامە.

ئاتالای بەرخۆدانی مەنی گەلی لە بەنداوی تشرین بیرهێنایەوە و گوتی: "چەتە داگیرکەرەکان کە ناتوانن ئەم بەرخۆدانە بشکێنن، ڕۆژانە خەڵکی سڤیل بۆردوومان دەکەن".

هەروەها جەختی کردەوە کاتێک باسەکە دێتە سەر کورد هەمووان بێدەنگن، گوتی: "بەرخۆدانی گەلی کورد دژی ئەو پرۆژە نوێیەی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانراوە، ڕێگەی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کردەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد بێ گەلی کورد ئاشتی پێکنایەت، گوتی: "ئاشتی درێژخایەن گرێدراوە بە بەدیهێنانی ئەنالیزەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ئاشتییەکی درێژخایەن و شکۆدار. ئەوەش بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی".

پاشان ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی چالاکییەکانی ژنێڤ خوێنرایەوە.

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو چالاکییەی بە پێشەنگایەتی یەژەکە_سە لە زیوریخ ئەنجام دەدرێت.

پاشان جەماوەر چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.