پۆلیسی تورک زیاتر لە ٤٠ کەسی بە ئەشکەنجەدان دەستبەسەرکرد
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی کە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییان شەرمەزار کرد و زیاتر لە ٤٠ کەسی بە ئەشکەنجەدان دەستبەسەرکرد.
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەرەی کە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییان شەرمەزار کرد و زیاتر لە ٤٠ کەسی بە ئەشکەنجەدان دەستبەسەرکرد.
پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان (ئەسەپە) و ئەنجوومەنی ژنانی سۆسیالیست (سەکەمە) و فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (سەگەدەفە) بۆ شەرمەزارکردنی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی کە دوێنێ بەیانی ئەنجامدرا و ٤٠ کەس دەستبەسەرکران، لە کادیکۆ کۆبوونەوە. پۆلیسی تورک پێش دەستپێکردنی چالاکییەکە جەماوەری گەمارۆدا و زیاتر لە ٤٠ کەسی بە ئەشکەنجەدان دەستبەسەرکرد.
جەماوەر بە درووشمی "دەستبەسەرکردن و گرتن و فشار، ئێمە ناوەستێنن" و "بژی پشتیوانی شۆڕشگێڕی" وەڵامی هێرشەکەی پۆلیسیان دایەوە.
پەرلەمانتارانی دەم پارتی چیچەک ئۆتلو و کەزبان کۆنوکچو و چەندین پارت و ڕێکخراو پشتگیریان لە چالاکیەکە کرد.
جەماوەر و گەلی دەوروبەر ناڕەزایەتییان بەرامبەر دەستبەسەرکردنەکان دەربڕی و درووشمی "پێکەوە دژی فاشیزم" بەرزکرایەوە. پۆلیس ڕێگەیان نەدا ڕۆژنامەنووسان دیمەنی چالاکییەکە بگرن.