بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید بروسک زەندورا بە خاکسپێردرا

بە بەشداری سەدان کەس لە خەڵکی کانتۆنی فورات، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشوری کۆبانێ، بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید بروسک زەندورا بەخاک سپیردرا.

بە سەدان خەڵکی کانتۆنی فورات، دامەزراوەکان و دەزگاکانی بەڕێوەبەری خۆسەر، بنەماڵەی شەهیدان. بۆ بەخاکسپراردنی تەرمی شەڕڤانی یەپەژە شەهید بروسک زەندورا (محەمەد عوسمان)، کە لە ٢ی کانوونی دووەم لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا لە دێرەزور شەهید بوو، لە گۆرستانی شەهید دجلە کۆبوونەوە و تەرمی شەهیدیان بە خاکسپارد.

دوای خولەکێک وەستان بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان. هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شەهیدانی کانتۆنی فورات عادل حەجی قسەیکرد و وتی: "شەڕڤانمان چەکی دەستی خۆی هەڵگرت و بەڵێنی دا نەهێڵیت کەس دەست وەرداتە دەستکەوتەکانمان. گەلی کورد هەمووکات لە کاتی سەختیەکاندا سەرکەتووبووە. دەیانویست ئامانجەکانی کۆمەڵگامان لەناوبەرن. کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا و دیمۆگرافیایی هەرێمەکەیان گۆڕی، بەڵام توانیمان کۆمەڵگایەکی ئازاد دامەزرێنین".

ئەندامی کلتور و هونەری باقی خدۆ، لەیلا ئەحمەد لە مەراسیمەکەدا قسەیکرد و وتی: "گیان بەختکردمان لە بەرامبەر زهنیەتی دەسەڵاتداری بەرخۆدانیان کرد. دۆزی ئازادی سەردەکەوێت".

دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا و تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" بە خاکسپێردرا.