بۆردوومانی ژێرخان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان تاوانی شەڕە

ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی دژی هەرێمەکە لە دوو ڕۆژی دوایین ئاشکرا کرد. ڕایگەیاند، هێرشەکان تاوانی شەڕن.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لیستی ئەو بینا و دامەزراوە خزمەتگوزارییانەی ئاشکرا کرد لە ڕۆژی یەکشەم و دووشەم لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردوومان کراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە، ئەم هێرشانە بەپێی یاسا نێونەتەوەییەکان تاوانی شەڕن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ناوەند و دامەزراوە بەئامانج گیراوەکان ئاشکرا کراون:

"کێڵگەی نەوتی عۆدە، ویستگەی سوتەمەنی و کارەبای سوەیدا، ١١ بیری نەوت.

وێستگەی کارەبای دەرباسیە و عامودا و تربەسپی و قامیشلۆ و کۆبانێ و عەین عیسا و ڕەمێلان.

ئاشی دەرباس لە عامودا.

ناوەندی خۆراکی دەرباسیە.

ناوەندی کشتوکاڵی تربەسپی.

کۆگای گەنم لە گوندەواری تەل تەمر.

کۆمپانیای نەرگز و کۆگای بیناسازی لە قامیشلۆ.

بەنداوی باشوت لە دێرک.

کێڵگەی بەخێوکردنی مەروماڵات لە کۆبانێ.

کۆگای گەنم لە کۆبانێ.

کارگەی ئارد و شیرینی لە قامیشلۆ.

نووسینگەی فێربوونی شۆفێری لە دێرک.

گر داهۆڵ و گر شێران و گرکەنداڵ و شیرک و بەرکفری و قونتەرە و شەعمسور و هەرەمی شێخۆ و خاتونیە و ئوم کەیف و تەل تەویل و ئەسەدیە و دادا و عەبدال و مەشیرفە لە کانتۆنی جەزیرە.

گوندی خەربێسان و شێخ چۆبان و چەلەبیە لە عەین عیسا.

گوندی مەنغ و عەین دەقنە لە شەهبا".