بەرێوەبەری خۆسەر: ئێمە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ ئامادەین

لوقمان ئەحمێ گوتەبێژی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ ئامادەن.

لەبارەی ئەو هەواڵانەی بە باس لە دانوستاندنی نێوان حکومەتی دیمەشق و بەڕێوەبەری خۆسەر دەکەن، لوقمان ئەحمێ گوتەبێژی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ پرۆسەیەک نییە، بەڵام ئەوان بۆ دیالۆگ ئامادەن.

'پێویستە مافەکان مسۆگەر بکرێت'

لوقمان ئەحمێ وڵامی پرسی رۆژنامەنووسانی دایەوە و وتی، " لەم قۆناغەدا لەنێوان ئێمە و حکومەتی دیمەشقدا هیچ دیالۆگێک نییە. ئەو قسانەی کە دگوترێت، هەندێک دەڤەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رادەستی حکومەتی دیمەشق کراون، ڕاست نییە. ئەمە بەشێکە لە ئەو شەڕە تایبەتەی کە لە بەرانبەر هەرێمەکەمان بەڕێوە دەچێت."

لوقمان ئەحمێ باسی ئەوەشی کرد کە بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و پاراستنی پێگەی هیزەکانی سوریای دیموکراتی و بەڕێوەبەری خۆسەر ئەوان ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەک دیالۆگ بکەن.

ف.ق