خوێندکارانی زانکۆ سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد، ٩٩ ڕۆژە بەردەوامە، خوێندکارانی زانکۆ سەردانی بنەماڵەکەیان کرد و گوڵی ڕەشیان لەبەردەم وەزارەت دانا.

ئەمینە شەنیاشار

ئێشکگری دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و ٢ کوڕەکەی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، ٩٩ ڕۆژە بەردەوامە. خوێندکارانی زانکۆ سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد و گوڵی ڕەشیان لەبەردەم وەزارەت دانا.

پاشان ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی، چوونە پەرلەمان.