دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی تر زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکاتە ئامانج

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسانەوە شوێنەکانی نیشتەجێبوون و زەوییە کشتوکاڵییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای کردە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەشتاییەکانی ناوچەی عەین عیسا بە چەکی قورس کراوەتە ئامانج.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئاگر لە زەوییەکان کەوتۆتەوە و دەیان هێکتار زەوی کشتوکاڵ سووتاون.

بەهۆی تۆپبارانە بەردەوامەکەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ناتوانن بچنە شوێنەکان و ئاگرەکە بکوژێنەوە.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەمە دوو ڕۆژە لە زرگان زەوییە کشتوکاڵییەکان دەسووتێنن. چەتەکان لە بنکەی ئەلعەیدوش زیانیان گەیاندووە بە زەوییە کشتوکاڵییەکان کە سەرچاوەی بژێویی گەلی هەرێمەکەن.