لە دەیرەزۆر ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە

قەسەدە ڕایگەیاند لە شاری شحێلی دەیرەزۆر ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند لە شاری شحێل لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، پێدەچێت ئۆتۆمبیلی چەتەکانی داعش بێت، دووپاتکراوەتەوە دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە.