جەلال باشلانگیچ یادکرایەوە: نوێنەرایەتی حەقیقەتی دەکرد

ڕۆژنامەوان جەلال باشلانگیچ لە ئیستەنبوڵ یادکرایەوە. لە یادەکەدا دووپاتکرایەوە، باشلانگیچ نوێنەرایەتی حەقیقەتی دەکرد.

یادکردنەوەی جەلال باشلانگیچ

دەسپێشخەریی ٧٨ و کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی تورکیا لە مۆزەخانەی چاپەمەنی لە ناوچەی فاتیحی ئیستەنبوڵ یادکردنەوەیەکیان بۆ جەلال باشلانگیچ ڕێکخست، کە ٣ ی ئایار گیانی لەدەستدا. پەرلەمانتاری دەم پارتی ئۆزگول ساکی و هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیستەنبوڵ گحنجا یانگۆز، هاوڕێیانی جەلال و ڕۆژنامەوانان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداربوون. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.

سەرەتا بە ناوی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ نیعمەت تانریکولو ڕایگەیاند جەلال وەک ڕۆژنامەوانێک پرسی کورد و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی بەجدی دەگرت و ئاشکرای دەکردن.

پاشان سینڤزیۆنێک پیشاندرا، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی تورکیا، سیبەل گونەش تیشکی خستەسەر فشاری سەر ڕۆژنامەوانان و پێشێلکارییەکان و دادگاییکردنی نایاسایی ڕۆژنامەوانان.

نوێنەری یەکێتی ئەوروپا سەما کلچەر ڕایگەیاند باشلانگیچ نوێنەرایەتی حەقیقەتی دەکرد و گوتی: "ئێمە مرۆڤێکی بەنرخمان لەدەستدا. نوێنەرایەتی حەقیقەتی دەکرد. وای دەکرد ڕووبەڕووی ڕاستی ببینەوە. ڕۆژانێکی پڕهیوای بۆ جێهێشتین. لە ناخی دڵەوە خەمگینین. دیسانەوە بە سوپاسەوە بیری دەهێنینەوە".

لە دایکانی ئاشتی، خانم تۆسون ڕایگەیاند باشلانگیچ ستەمەکانی نێو کورستانی لەڕێگەی هەواڵەکانەوە دەگواستەوە بۆیە لە غەریبی گیانی لەدەستدا، گوتی: "با هەمووان بزانن، ئەوانەی ڕاستی دەنووسن، نامرن و پێنووسەکانیان ناکەوێت. دڵنیاین هەڤاڵانی جەلال و گەنجان پێنووسەکەی هەڵدەگرنەوە".

پاشان هاوڕێ و دۆستانی باشلانگیچ یادەوەرییەکانی خۆیان لەگەڵ وی گێڕایەوە و مەراسیمەکە کۆتایی هات.