دایە عوەیش لە حەڵەب بەبیر هێنرایەوە

دایە عوەیش، دایکی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بە کۆبوونەوەیەک لە شاری حەڵەب بەبیر هێنرایەوە.

یادی بەبیر هێنانەوەی دایە عوڤەیش

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە گەڕەکی شیخ مەقسوودی شاری حەڵەب، بەکۆبوونەوەیەکی جەماوەری، ٣١ ـەمین ساڵیادی کۆچی دایە عوەیش دایکی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێزدارییەوە بەبیر هێنرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بەدەیان کەس لە دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود بەشداریان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆنگرەی ستار، فاتمە حەسەن، سوپاسی ژنانی کرد و دایە عوڤەیش ئۆجالانی بەبیرهێنایەوە.

فاتمە حەسەن لە قسەکانیدا وتی: " زۆربەی تایبەتمەندییەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە سایەی دایە عوەیش پەرەی سەندوو و ڕایگەیاند کە بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بنەمای شۆڕشی نوێ بوو لە سەرانسەری کوردستان."

لە دووایی قسەکانیدا فاتمە حەسەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڵێنی بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشانیدا و وتی، بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی شۆڕشگێڕ ئەرکی ژنانی ئازادە.

مەراسیمی بەبیر هێنانەوەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" کۆتایی هات.