دڵدارەکانی ئازادی: شەهید هۆزان و شەهید خەبات

جەواهر عوسمان دایکی دوو شەهید پەیوەست بە ژیانی هەردوو کوڕە شەهیدەکەیەوە وتی: "منداڵەکانم وەک هەموو گەنجانی وڵاتپارێز کە خواستیان بوو لە سەر ڕێگەی شکۆداری هەنگاوبنێن، بەشداری هێزەکانی ئازادی بوون. لە پێناو خواستی شۆڕشدا شەهیدبوون."

شەهید هۆزان و خەبات

جەواهر عوسمان کە دایکی دوو کوڕی شەهیدە و لە هەمانکاتدا دایکی ژنە گەنجێکی تێکۆشەریشە. نیشتەجێی گوندی هیمۆیە. دوو گوڵی خۆی فیدای ئەم وڵاتەکرد. هۆزانی کوڕی لە ناو یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بوو و لە شەڕی تل حەمس و تل براک لە دژی هێرشی چەتەکانی داعش شەهیدبوو. هەروەها خەباتی کوڕی گەریلای هەپەگەبوو، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک لە مەتینا شەهیدبوو. لە هەمانکاتدا کچەکەی کە ناوی ئاڤێستا هۆزانە بۆ بەرزکردنەوەی چەکی براکانی لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری تێکۆشان دەبێت. ئاڤێستا هۆزان بەڵێنی بەردەوامیدان بە ڕێگەی شەهید هۆزان دەدات، ئەمەش بووەتە سەربەرزییەکی گەورە بۆ دایکی.

دایکە جەواهر لەبارەیی ژیانی کوڕە شەهیدەکانییەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "منداڵەکانم بە ڕۆحێتی وڵاتپارێزییەوە بەشداری ناو تێکۆشان بوون و بۆ خواستەکانی شۆڕش گەیشتن بە ئاستی پیرۆزی شەهادەت. لەبەر ئەوەی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزیین، منداڵەکانم لەسەر ڕێگەی خۆشەویستی وڵات ژیانیانکرد. هەمیشە داوام لە منداڵەکانم ئەوەبووە ئاشنایی فکری ڕێبەر ئاپۆ ببن."

'هەموو کاتێک خواستی پاراستنی وڵات بوو'

جەواهر عوسمان ژیانی شەهید هۆزانی بەم شێوەیە گێڕایەوە: "شەهید هۆزان منداڵی گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو. لە ساڵی ١٩٩١دا لە دایک بوو و  لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری ناو ڕیزەکانی ڕێکخستن بوو و لەساڵی ٢٠١٤دا شەهیدبوو. شەهید هۆزان تا قۆناغی ئامادەی خوێند و داواتر لە پێناو بەشداریکردن لە ناو رێکخستندا دەستبەرداری خوێندنەکەی بوو. هەموو کاتێک منداڵەکانی خۆمان ئاشنای شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکرد. بۆیە شەهید هۆزان هەر لە منداڵیەوە خۆشەویستیەکەی مەزنی بۆ وڵاتی هەبوو. هەموو کاتێک خواستی بوو پاراستنی خاکی وڵاتەکەی ببێت بە ئەرکێک بۆی. وەک هەموو گەنجێکی ئەم خاکە، وڵاتی خۆی پاراست و ڕۆشتنە ناو سەنگەرەکانی شەرەوە. پێش شۆرشی رۆژئاوا بنمەماڵەکەمان لە لوبنان جێگیربوون. بۆیە هەر دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا شەهید هۆزان گەڕایەوە وڵات و بەشداری ناو ڕیزەکانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (YXK) بوو. ئێمە داتر گەڕاینەوە بۆ ووڵات."

دایکە جەواهر لە قسەکردن بەردەوام بوو و وتی: "شەهید هۆزان راستەوخۆ دەستیکرد بە بەرخۆدان و بەشداری شەڕی دژی بەعسکرد و لەگەڵ دوو هەڤاڵیدا بەسەرکەووتن. دواتر ئێمە لە لوبناوە گەڕاینەوە بۆ ڕۆژئاوا، لەگەڵ هاتنەناوەمان بۆ ڕۆژئا ئاڵای سەوز، سور و زردمان بینی، شۆکبووین چونکە لە سەردەمی بەعسدا ئەو ئاڵایە قەدەغەبوو. لەو ساتانەد شەهید هۆزان قسەیەکەی بۆ باسکردم، وتی 'دایکە وڵاتمان بۆنی ئازادی لێدێت، هیچ ڕۆژێک بە خەیاڵماندا نەدەهات ئاڵامان بە جەسارەت و بوێرییەوە ببینین لە ئاسماندا بشەکێتەوە'. منیش پێم گوت 'شەکانەوەی ئەم ئاڵایە خوێنی شەهیدانە' لەبەرئەوەی سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوابوو بەسەدان شەهیدنی گەنج خۆێنی خۆیان فیداکردبوو. شەهید هۆزانش لە وەڵامدا پێیگوتم 'ئێمەش ئامادەیی ئەم فیداکارییەن، بەرخۆدان مەزن دەکەین'.

'شتی زۆری لێوە فێربووم'

من دایکی شەهید هۆزانم، بەڵام شتی زۆری لێوە فێربووم. لەبەرئەوەی هەستی دایکایەتی زۆر گرانە، هەموو کاتێک دەمویست منداڵەکانم لەبەرچاوم بن. بەڵام شەهید هۆزان فێری ئەوەیکردم گرنگترین شتی ئەم دنیایە ئەوەیە خاوەندارێتی لە وڵاتی خۆت بکەی. هەموو کاتێک ئەم ڕێگەیەم پیشانی منداڵەکانم داوە. لە ڕاستیدا شەهید هۆزان زۆر خەمی خوێندنەکەی بوو، بەڵام دەیگوت 'کاتێک وڵاتمان ئازاد نیە، خوێندن هیچ بەهایەکی نیە.

شەهادەتی شەهید هۆزان هێزی پێبەخشیم

وەک دەزانین هەموو وڵاتێک بۆ ئازادیی خۆی، چەندین شەهیدی داوە و لە پێناو ئازادیدا خوێنی شەهیدانی فیداکردووە. شەهید هۆزانیش پێی دەگوتم ئێمەیش خاوەنداری لە خوێنی شەهیدانمان دەکەین. لە جەنگەکاندا شەهید هۆزان بە جۆش و خرۆشبوو. هەڤاڵەکانی پێیان دەگوتم هەموو کاتێک شەهید هۆزان لە ریزی پێشەوەی شەڕکردن بوو لە دژی دوژمندا. شەهیدبوونی هۆزان زۆر قورسبوو بۆم بەڵام من هێزم لێیەوە وەرگرت. هەموو کاتێک شەهید هۆزان پێی دەگوتم گەر شەهیدبووم با شاهەدەتم بۆت ببێتە سەرفرازی و هێز."

بە پیرۆزیەوە لە پاراستنی خاکی خۆیی دەڕوانی

دایکە جەواهر دەربارەی کوڕی شەهیدەکەی، شەهید خەبات بەم شێوەیە قسەیکرد و وتی: "شەهید خەبات لە ساڵی ١٩٩٤ هاتە ژیانەوە و لە ساڵی ٢٠١٢دا لە لوبنان بەشداری ناو ڕیزی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بوو. هەر لەمنداڵیەوە خواستی پاراستنی خاکی وڵاتەکەی بوو. کاتێک بەشداری ناو شۆڕش بوو، وەک گەنجێکی منداڵ خۆی نەدەبینی، بە بوێری و جۆشەوە بەشداربوو. شەهید خەبات خۆشەویستیەکی زۆری بۆ گوندەکەی هەبوو، بۆیە ناوی ڕێکخستنی خۆی کرد بە خەبات هیمۆ. هەروەها گوندییەکان خۆشەویستیەکی زۆریان بۆ هەبوو. لەو کاتەی بەشداری ناو شۆڕش بوو پێی گوتم 'دایکە هەر کەسەو بەجۆرێک کاری وڵاتپارێزی دەکات'، شەهید خەبات لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە مەتینا لە دەرنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو. وێڕایی تەمەنە کەمەکەی بەڵام شەهید خەبات زۆر بوێربوو. شۆکبووین بەو تەمەنە کەمەوە بەشداری شۆرشی کرد و چەکی بەرامبەر بە دووژمن بەرزکردەوە. بەڵام هەموو کاتێک پیان دەگووتم شەهید خەبات زۆر قارەمان و بوێرە، بۆیە من بەمە دڵخۆش دەبووم. دوای ٥ ساڵ هەواڵم لێیەوە بیست و وتی ئێستا لە ناو تەڤگەری ئازادیدام. هەندێک دیمەنی خۆی هاوڕێکانی بۆ ناردم، کاتێک دیمەنەکانم بینی دڵخۆشیەکی زۆرم لە ڕووی شەهید خەباتدا دەبینی. لە پەیامەکەیدا پێی گوتم 'کاتێک دەگەم بە شەهادەت، لەو بیر و باوەڕەدابن شەهادەت ئاستی هەرە بەنرخی ئەم ژیانەیە'، بۆیە لەکاتی پرسەی شەهید بوونیدا ئەم قسەیەیی وترایەوە.

لە کۆتاید دەڵێم سۆزمان بە شەهیدان هەتا هەتاییە. هەتا دڵۆپێک خوێن لە جەستەماندا بێت، لەسەر ڕێگەی شەهیدانمان دەبین. هەموو کاتێک شەهیدانمان لە بیر و هۆشماندایە. با دوژمن باش بزانێت گەر خەبات و هۆزانێک شەهیدبوونە، ئەوا بە هەزاران تێکۆشەر لەسەر ڕێگەی شەهید هۆزان و خەباتدا بەردەوامن."