دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر تەل تەمر

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی ئوجای ناوچەی تەل تەمریان بۆردومان کرد.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە سەرچاوە هەرێمیەکان بەدەستهێنراوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، گوندی ئوجای ناوچەی تەل تەمریان بۆردومان کرد.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانی ماددی دروست بوون، بەڵام زانیاری فراوانتر بەدەست نەهێنران.

ف.ق