دەوڵەتی تورک هێرشی ئەنجامدا، ١٥٠ تۆن گەنم لەناوچوو

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رایگەیاند کە لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکدا ١٥٠ تۆن گەنم لەناوچووە.

هاوسەرۆکی فەرمانگەی دانەوێڵەی کانتۆۆنی فورات محەمەد مسکۆزادە لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی راگەیاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٤ی کانونی دووەمدا لە دژی سایلۆیەکی دانەوێڵەی سەر بە فەرمانگەکەیان، مۆلیدەکانی سایلۆکە لەکارکەوتوون و زیانیش بەر ئامێرەکانی پاککردنەوە و هەڵگرتنی دانەوێڵە کەوتووە.

محەمەد مسکۆزادە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیان بە ١٥٠ تۆن گەنمی ناو سایلۆکە کەوتووە. هەروەها زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە و ژووری ماددەکانی هەڵگرن و میچی بیناکە کەوتووە. ئەو زیانانەش بە ١٥٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت".

لە شەوی هەینیەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی قورسی لە رێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە و هێرشی کردە سەر زیاتر لە ٨٠ ناوەند".

هـ . ب