ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاوەستێنرا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کاتی ڕاوەستێنراوە.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جوومانە غەلایی ئاماژەی بەوەدا لە دوای بڕیاری دادگایی فیدراڵی عێراق، کۆمیسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.

جوومانە غەلایی ڕایگەیاند، تا ئەوکاتەی گلەی و گازندەکان پەوەست بە هەڵبژاردنەکانەوە بە ئەنجامێک دەگات، کارەکانی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن ڕاوەستێنراوە.

بارزانی داوایکردبوو

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە ٦ی ئایار سکاڵای لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد و داوایکرد؛ ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاوەستێنرێت.

لەسەر داوای تانەی مەسرور بارزانی دوێنی دادگای فیدراڵی بریاریدا بڕگەی دووەمینی خاڵی دووەمینی سیستەمی پەسەندکردن و تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان ڕاوەستێنرێت.