دەوڵەتی تورک کۆبانێ و تل تەمری تۆپباران کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندی قەرەمۆخی کۆبانێ، ناوچە سنوورییەکان لەوانە تل شەعیر و مەزرا ئابروش. دەوڵەتی تورک گوندی قبور قەراجنەشی بە چەکی قورس تۆپباران کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەپێی کاتی هەرێمەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ راستەوخۆ دانیشتوانی گوندی قەرەمۆخی رۆژهەڵاتی کۆبانێی کردە ئامانج. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردەسەر گەل.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تل شەعیر و مەزرا ئابروشیشی تۆپباران کرد. هاوکات داگیرکەران هێرشیان کردەسەر قبور قەراجنەی باکوری تل تەمەر.

هـ . ب