دەوڵەتی تورک لە عەین عیسا گەنجێکی کوردی تیرۆر کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین عیسا گەنجێکی کورد بە ناوی حەسەن محەمەد حسێن ئەل شێخ ئەل مەخلەتی بە نیشانەشکێن تیرۆر کرد.

لە گوندی ئوم بەرامیلی سەر بە کانتۆنی فورات گەنجێکی کورد بە ناوی حەسەن محەمەد حسێن ئەل شێخ ئەلمەخلەت تەمەن ٢٧ ساڵ کاتێک لە کێڵگەکەیان ئاودێری دەکرد لەلایەن نیشانەشکێنەکانی دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کرا.

ئەو گەنجە کە بە دژواری بریندارببوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ شەهید بوو.

دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٩ەوە گرێ سپی داگیرکردووە، بە هێرشی جیاجیا دەیان کەسی لە عەین عیسا تیرۆر کردووە و بە سەدان کەسیش بە هۆی پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی برینداربوون.

هـ . ب