گەلی تەل تەمر و زرگان دژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکان

لە تەل تەمر و زرگان سەدان کەس دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکان.

سەدان هاوڵاتی ناوچەکانی تەل تەمر و زرگانی کانتۆنی جەزیرە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و داگیرکاری گردبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا جێگری سەرۆکی مەجلیسی ناوچەی زرگان، خزر ئەلعەلی تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی داگیرکاری سەر هەرێمەکە، گوتی: "ئێمە بە یەکگرتووی ئەم هێرشانە شکست پێ دەهێنین، بانگەواز لە هێزە نێونەتەوەیی و یاساییەکان دەکەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێست وەربگرن".

ئەندامی کۆنگرەی ستار ئایهان یونس ئاماژەی بەوە کرد ئەم قۆناغە چارەنووسسازە، پێویستە گەل ئاگاداری پیلانە قێزەونەکان بێت، ئەردۆگان بەرامبەر گەریلا شکاوە بۆیە هەوڵ دەدات تۆڵە لە گەلی هەرێمەکە بکاتەوە.

چالاکییەکە بە درووشمی "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.