گەلی ڕۆژئاوا دژی داگیرکردنی عەفرین ڕژانە گۆڕەپانەکان

گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوری بەبۆنەی ٦ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین ڕژانە گۆڕەپانەکان، هاوڵاتیان تاوانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان کرد بۆ ڕزگارکردنی عەفرین.

بەبۆنەی ٦ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینەوە لە چەند شارێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێپێوان کرا.

کۆبانێ

لە کۆبانێ لە گۆڕەپانی شەهید عەگید تا گۆڕەپانی ژنی ئازاد ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.

لەوێ هاوسەرۆکی دامەزراوەی ئیکۆلۆژی، ئەڵماس ئەلڕۆمی ئاماژەی بەوە کرد دەوڵەتی تورک شکستی چەتەکانی داعشی پێ قبووڵ نەکرا بۆیە عەفرینی داگیرکرد، دووپاتی کردەوە دوژمن لە خاکەکەمان دەردەکەوین و دەبێت گەلی عەفرین بگەڕێنەوە سەر خاک و ماڵی خۆیان.

ڕەقە

لە ڕەقە کۆچبەرانی عەفرین و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پەیەدە و پارتی سوریای ئایندە و مەجلیسی ژنانی زنوبیا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان خوێندەوە.

داگیرکردنی عەفرین شەرمەزارکرا، دووپاتکرایەوە تاوان دژی گەل و سرووشتی عەفرین ئەنجام دەدرێت، ژینە وێران دەکرێت و دارەکان دەبڕێنەوە و دەسوتێنرێن، ژنان دەکرێنە ئامانج.

تەبقە

لە تەبقە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

لەسەر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، هاوسەرۆکی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی تەبقە هیند ئەلعەلی قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد تا ڕزگاری عەفرین و دەرکردنی داگیرکەران درێژە بە تێکۆشان دەدەین. دووپاتکرایەوە دەوڵەتی تورک هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین دەدات.

مەنبەج

ئەندامی نوێنەرایەتی کۆچبەرانی شەهبا-عەفرین فاتمە ئەحمەد بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، ژنان دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدانێکی قارەمانانەیان پیشاندا.

حەلەب

لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب ڕێپێوان کرا. لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی عەفرین و گەریلاکان هەڵگیرا.

ناڕەزایەتی پیشاندرا دژی بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر قڕکردنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر عەفرین، بانگەواز لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرا دەوڵەتی تورک ناچاربکەن لە هەرێمە داگیرکراوەکان بکشێتەوە.

شەهبا

کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین ڕژانە گۆڕەپانەکان، هەزاران کەس لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چڵە زەیتون و وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکان بەرزکرانەوە.

لە وتەکاندا تیشکخرایەسەر بەرخۆدانی گەلی عەفرین بەرامبەر داگیرکەری تورک و چەتەکانی. چالاکییەکە بە سڵاوکردن لە بەرخۆدانی عەفرین کۆتایی هات.