'گەریلا ژنەکانمان لە کەسایەتی سەکینە جانسزدا ناسی'

سالم عومەر کە لە رێگەی وێنەیەک لەناو گۆڤارێکدا ئاشنا بووە بە ناوی سەنینە جانسز، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو لە کەسایەتی سەکینە جانسزدا گەریلا ژنەکانی ناسیوە.

هەموو شتێک سەرەتایەکی هەیە و ئەو سەرەتایەش وەها کاریگەرییەک دەخاتە سەر مرۆڤەکان کە لە بیر ناکرێت. لە ١١هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەکینە جانسزدا رێبازەکەی لە رۆژئاوا بەردەوامە.

سالیم عومەر لە ساڵی ١٩٧٧ تا کاتی شۆڕشی رۆژئاوا لە دیمەشق دەمایەوە. لە ساڵی ١٩٨٠ پەکەکەی ناسی. پەکەکەییەکان کە لە باکووری کوردستا دەپەڕینەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان، لە دیمەشقیش ناویان بیسترا، کە لەو کاتەدا هەستی کوردایەتی زیاتر پەرەی سەندبوو. لە ساڵی ١٩٨٣ەوە لە رێگەی وێنەی سەر گۆڤارێک بە ناوی سەکینە جانسزیش ئاشنا ببوو. سالم عومەر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باس لە سەکینە جانسز (سارا) دەکات.

نەمدەزانی کێیە

"لە ساڵانی ١٩٨٢-١٩٨٣ گفتوگۆ و مشتومڕ لەبارەی گەڕانەوە بۆ باکووری کوردستان لە ئارادابوو، لەبەر ئەوەی لەو کاتەدا بەرخودان لە زیندان ئاسێ و قەتیس مابوو. بڕیاردرابوو کە دەبێت رێبازێکی نوێی تێکۆشان دیاری بکرێت. لەوەها دۆخێکدا لەناو گۆڤارێک کە گەیشتە هەرێمەکە من وێنەی هەڤاڵ سارام بینی. بێگومان ئەو کاتە نەمزانی کێیە. وێنەکە سەرنجی راکێشام. وێنەی دوو هاوڕێی ژن بوو. کاتێک پرسیارم کرد، وتیان یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە سەکینە جانسزە. من نەمزانیبوو کە لەناو پەکەکەدا ژن هەیە. لە رێگەی سەکینە جانسزەوە زانیم لە ناو پەکەکەدا ژن بوونی هەیە. پارتەکانی رۆژئاوا رێگەیان بە ژنان نەدەدا. یەک لەو هۆکارانەی بە پەکەکەوە وابەستەبووم ئەوەبوو کە جیاوازبوو لە پارتەکانی دیکە. هەڤاڵ سارا هەم ژنێک بوو، هەم پێشەنگایەتی کردبوو. بەتایبەتی کاتێک من بەرخودانی ئەوم لە بەرامبەر ئەشکەجەدانەکان لە زیندانی ئامەد بیست، زۆر کاریگەر لە سەر من دانرا، ژیانی من گۆڕدرا.

من لە لوبنان هەڤاڵ سەکینەم بینی

ساڵی ١٩٩٢ بەخت یاوەرم بوو کە بچم بۆلای رێبەر ئاپۆ. من لەوێ هەڤاڵ سەکینەشم بینی. لە راستیدا هەڤاڵێکی من هەڤاڵ سارای پێنیشاندام، وتی تازە لە زیندان ئازاد بووە و هاتووە بۆ گۆڕەپانی رێبەرایەتی. وێنەی ناو گۆڤارەکەم بیرکەوتەوە. لەبیرم مابوو. هێندەی ناو وێنەکە شکۆمەندبوو. چوونەلای و داوام لێکرد پێکەوە وێنەیەک بگرین، دڵخۆش بوو، پێکەوە وێنەیەکمان گرت. هێشتاش ئەو وێنەیەم ماوە. بوونی جەماوەرێکی زۆر لە گۆڕەپانەکە هەڤاڵ سارای دڵخۆش دەکرد. جۆش و خرۆشی گەل ورە و وزەیان پێدەبەخشی. هێندەی گەل ئەویش دڵخۆش بوو.

ئەوانەی ناویان دەبیست، دەیانویست بیبینن

هەموو ئەوانەی ناوی سەکینە جانسزیان بیستبوو دەیانویست ئەو ببینن. تا ئەو کاتە ژنێکی بەوڕادەیە خۆڕاگر نەبینرابوو. ئەوانەی لە نزیکەوە تێکۆشانی ئازادییان ناسیبوو، بیستبوویان کە سەری لەبەردەم ئەشکەنجەکانی دەوڵەتی تورک نەوی نەکردووە، بە شانازییەوە باسیان دەکرد. هەروەها بینینی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە دڵسۆزی و وەفاداری زیاتر دەکرد و دەبووە نمونەیەک.

شۆڕشگێڕێکی خۆڕاگربوو

بەرخودانی هەڤاڵ سارا چووە ناو مێژووەوە، بووە چیرۆک. ژنێکی شۆڕشگێڕی پێشەنگ، پێداگر و گەورەبوو. هێما و رەمزێک بوو بۆ ئەوانەی لەناو کۆمەڵکادا تەنگوچەڵەمەیان دەبینی، رێنیشاندەربوو. هاوڕێی رێبەر ئاپۆ بوو، تاکۆتایی رێبوار و شوێنکەوتووی شۆڕشگێڕانی وەک هەڤاڵ سارا دەبین".

هـ . ب