گوڵبەهار کۆبانێ: هەموو هێرشەکان تێکدەشکێنین

گوڵبەهار کۆبانێ رایگەیاند کە هەروەک هێرشەکەی داعش و دەوڵەتی تورک بۆ سەر زیندانی سەناعە، ئەوان هەموو هێرشەکانی دیکەی سەر هەرێمەکەش تێکدەشکێنن و وتی، "لە دژی پلانە چەپەڵەکان دەوەستینەوە و لە هەموو کات بەهێزترین".

دوو ساڵ بەسەر هێرشەکەی داعش بۆ سەر گەڕەکی خوێرانی حەسەکە تێپەڕبوو، کە لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد. یەک لە فەرماندەکانی یەپەژە گوڵبەهار کۆبانێ لەم دیدارەدا لەگەڵ ئاژانسەکەمان باس لە ئامانجەکانی هێرش بۆ سەر زیندانەکە و تێکۆشاند لە دژی داعش دەکات.

گوڵبەهار کۆبانێ ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک و هێزە کۆلۆنیالیستیەکان لەپێناو رێگری کردن لە بەرەوپێشچوونەکانی باکوور-رۆژهەڵاتی سوریا، لە رێگەی داعشەوە چەندین پلانیان داڕشتووە و وتی، "لە ساڵی ٢٠٢٠دا سیناریۆیەکی هاوشێوەی ئەوەیان لە سەر خوێران ئامادەکردبوو، هەوڵیاندابوو کە هێرش ئەنجام بدەن.هەم ئاستی ئامادەکاری هێزە سەربازییەکانمان، هەمیش ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی بەدەستمان گەیشت، هەوڵدان بۆ هێرشەکەی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاشکرا کرد و شکستی پێهێنا. هەربۆیە هەوڵیاندا بە پلان و پڕۆژەی نووە هێرش ئەنجام بدەنەوە. هەربۆیە هێرشەکەی سەر خوێران دواکەوت".

گوڵبەهار هێمای بۆ ئەوەش کرد کە دعس لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ بە پلان و پرۆژەیەکی نوێ و بە هاوکاری و رێنمایی دەوڵەتی تورک هەوڵیدا سەرلەنوێ هەڵسێتەوە و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا: "من دەزانم ئەوە دەنیا لە دەست دەوڵەتی تورکدا نەبوو، جگە لەو هەندێک هێزی نێونەتەوەییشی تێدابوو، چونکە بێدەنگی لە بەرامبەر هێرشەکەی سەر خوێران، یاخود مامەڵەیەکی بێلایەنانە پەیوەست بە دەوڵەتی تورک، بێدەنگ مانەوەیان بووە مایەی ئاشکرابوونی گەمەکانی هێزە نێونەتەوەییەکان".

فەرماندە گوڵبەهار کۆبانێ وتی، "هێرشەکەی ٢٠ی کانونی دوەم بۆ سەر خوێران یاخود زیندانی سەناعە هێرشێکە کە پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، لە هەرێمە داگیرکراوەکانەوە رێکخرابوو. بەم جۆرە باکوور-رۆژهەڵاتی سوریا داگیردەکرا. هاوکات پلانی داگیرکردنی حەسەکە لەئارادابوو کە رۆڵێکی ناوەندی دەگێڕێت. پلانەکە ئەوەبوو کە لەناوەوە گورز بوەشێنن".

گوڵبەهار کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشەکەی سەر زیندانی سەناعە کە ٥ هەزار چەتەی داعشی تێدا رادەگیرێت، بەشێک لەو سیناریۆ و پلانانە بووە کە بە دەیان جار شکستیان پێهێنراوە. ئامانجی ئەو هەوڵەش لاوازکردنی هێزەکانمنبوو. ویستیان ئەوە نیشان بدەن کە لەو شارانەی لە ژێر کۆنترۆڵی یەپەژە-یەپەگە- قەسەدەدان نائارامی و تەنگەژەبوونی هەیە. بەڵام هەموان ئەو راستیەیان بینی، راگرتنی داعش لە زیندان خۆی لە خۆیدا ئازایەتیە، هێزێکی گەورەیە کە هەمووان دەزانن، داعش بۆمبێکی زیندووە کە زیان بە هەرێمەکە دەگەیەنێت. هێرشەکە لە بنەڕەتدا لە سەر بنەمای سڕینەوە و لەناوبردن ئەنجام درا. لە بنجینەدا بۆ لەناوبردنی گگەلانی باکوور- رۆژهەڵاتی سوریا ئەو هێرشە ئەنجام درا".

گوڵبەهار کۆبانێ هۆکاری سەرنەکەوتنی هێرشەکەی بۆ ئاستی ئامادەکاری هێزە سەربازییەکان بەر لە دەستپێکردنی شەڕەکە گەڕاندەوە و رایگەیاند، سات بە سات دۆخەکە چاودێری کرا، لە بابەتی پسپۆری و چالاکبووندا ئامادەکارییەکی بەو جۆرە هەبوو کە راستەوخۆ دەستوەردان بەرامبەر بە هێرشەکە ئەنجامدرا. لە رێگەی یەکەم تەقینەوەوە ویستیان چەتەکان لە زیندانەکە قوتار بکەن و بەم جۆرە جموجۆڵەکانیان لە دەرەوەی زیندانەکانە ئاسانتر بێت. هێرشێکی ئاسایی نەبوو. دەوڵەتی تورک، داعش و هێزە نێونەتەوەییەکان چاوەڕێ نەبوون کە هێزەکانمان لەم ئاستەدا وەڵامیان بداتەوە".

گوڵبەهار کۆبانێ یەک لە فەرماندەکانی یەپەژە لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند کە لە رووی تاکتیکی سەربازییەوە شارەزایی هەیە و لە رووی ئامادەکاری پەروەردە و بابەتە سیاسی و سەربازییەکانەوە بە تەواوەتی باوەڕمان بە خۆمانە. بە قوربانیدانی زۆر هێرشەکە سەر خوێرانمان تێکشکاند، هەربۆیە سەرجەم هێرشەکانی دیکەش تێکدەشکێنین".

هـ . ب