حەمدان ئەلعبێد: دەوڵەتی تورک دەیەوێت داعش زیندوبکاتەوە

جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری باکور و ڕژهەڵاتی سوریا حەمدان ئەلعبێد ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامانجی لەم هێرشانە ئەوەیە سەرلەنوێ داعش زیندووکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورک دوای ئەوەی گورزی کاریگەری بەرکەوت، بۆ قەرەبووی شکستەک

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردوەوامە، بەڕێوەبەری خۆسەر ژمارەی هێرشەکانی ئاشکرا کرد، لە ١٢ی کانووی دووەمەوە ٧٣ جا ر هێرشیکردوە.

جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری باکور و ڕژهەڵاتی سوریا حەمدان ئەلعبێد، سەبارەت بەم هێرشانە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و وتی: "تورکیا دەیەوێت بەم هێرشانە، پڕۆژەی دیموکراتیک، کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریایە، شکست پێبهێنێت".

حەمدان وتی: "دەوڵەتی تورک هەموو ڕێگایەکانی شەڕ لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەکاردێنێت و وتی: "دەوڵەتی تورک بەم هێرشانەیی دەیەوێت جارێکی تر داعش زیندووبکاتەوە. چونکە تورکیا نایەوێت پرۆژەیەکی دیموکراتیکیکی هاوسنووری بێت، چونکە پرۆژەی دیموکراتیک تاکە پرۆژەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا. دەوڵەتی تورک بەم هێرشانەی دەیەوێت ئەو هەرێمەکان لە خەڵکی مەدەنی چۆڵبکات".