'هەموو کاتێک ئامادەیین لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک'

عەبدولقادر رەمی ئاماژەی بەوەدا هەموو کاتێک ئامادەن لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و وتی: "دەوڵەتی تورک لە گەل و هێزەی کەمئەندامانی شەڕ دەترسێت، بۆیە هێرش دەکات".

لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر فیدراسیۆنی کەمئەندمانی شەڕ، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا فەرماندار سۆرخوێن ڕۆژهات و ئازادی دێرک شەهیدبوون.

جێگر ئەندامی کۆمەڵەی سوارانی ئازادیی کەمئەندامانی کۆبانێ عەبدولقادر رەمی، پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

عەبدولقادر لە سەرەتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا مانگی شوبات بۆ کورد و مرۆڤایەتی مانگێکی ڕەشە و وتی: "١٥ی شوبات لە مێژووی کوردان و مرۆڤایەتیدا ڕۆژێکی ڕەشە، لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕی لە دژی گەلی کورد دەستپێکرد و هەتا ئەمڕۆش ئەو پیلانگێڕییە بە هێرشە داگیرکارییەکان بەردەوامە".

رەمی ئاماژەی بەوەکرد کەمئەندامانی شەڕ کە لە دژی تیرۆری سەر ڕۆحی جیهان، بەرخۆدانیان ئەنجامدا، ئەمڕۆش لە ئامانجی دەوڵەتی تورکی فاشیستدان و وتی: "لە هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر فیدراسیۆنی کەمئەندامانی شەڕ، هەردوو هاوڕێمان سۆرخوێن و ئازادی شەهیدبوون. دەوڵەتی تورک دەترسێت لە هیزی گەل و هێزی کەمئەندمانی شەڕ کە بەشێک لە جەستەیان کرد بە قوربانی ئازادی.

هاوڕێ سۆرخوێن لە شەڕی کۆبانێدا بەرخۆدانی ئەفسانەیی ئەنجام دا، رۆحی سۆرخوێن لە هەموو ماڵێکدا زیندووە. هەموو کات لە ڕۆحماندا زیندووە. هەتا بژین، لەسەر ڕێگەیی تێکۆشانی سۆرخوێن و ئازادی دەبین".

عەبدولقادر بەم شێوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "لەسەر دەستی دەوڵەتی تورک تیرۆری دڕندانە دامەزرا. بەڵام بەرخۆدانی هاوڕێیانمان ئەو تیرۆرەی پوچەڵکردەوە. بۆیە دەوڵەتی تورک بەم هێرشانەی قەرەبووی شکستەکەی دەکاتەوە. بەڵام هەتا کۆتایی ژیان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئامادەیین".