دۆغو: پێویستە ژنان لە دەوری 'سفرەی هەتاو' کۆببنەوە.

ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغو ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سیستەم، تێکۆشان، بیر و هەستەکانی خۆی وەک سفرەی هەتاو پێشکەش بە ژنان و مرۆڤایەتی کردووە و وتی: "ئەگەر ئەم سفرەی ڕۆژانەیە گەورە بکەین، ئازادی جەستەیی مسۆگەر دەبێت."

ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژەکە چیدەم دۆغو، بەشداری لە بەرنامەی مێدیا خەبەر کرد و هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"ی هەڵسەنگاند.

 چیدەم دۆغو ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکە گەیشتووەتە ئاستێک، هەنگاوی گرنگ نێردراوە و وتی: "هەڵمەتەکە هەمیشە مانای هەنگاوێکە بۆ پێشەوە، واتە لە هەموو هەنگاوێکدا پێویستی بە ڕۆحێکی مەزن هەیە، تەنانەت وزەی مەزنتر و هەنگاوی کاریگەرتر پێویستە، بۆیە لە پرۆسەکانی ١٥ی شوبات، ٨ی مارس، پرۆسەی هەڵبژاردن لە باکوور، هەنگاوێکی کاریگەر نێردرا بۆ پێشەوە ئێستا دوای ئەم پرۆسەیە، پێویستە هەڵمەتەکە لەسەر هێڵێکیدا مەزنتر بکرێتەوە.

'چەندە بتوانین سفرەی هەتاو مەزنتر بکەین، ئەوەندە دەتوانین ئازادی جەستەیی مسۆگەر بکەین'

چیدەم دۆغو ڕایگەیاند، وەک بزووتنەوەی ژنان بە بەهێزترین شێوە بەشداری ئەم پرۆسەیە ببن و وتی: "ئێمە زۆر بە شێوەیەکی باشتر بەشداری دەکەین. لەگەڵ ئەوەشدا وەک ژنان دەبێت هەنگاوی زیاتر لە دەوری پارادایمی ڕێبەر و ئامانجی مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی چالاکی سەربەخۆانە بەڕێوە ببەین. ئێمە دەمانەوێت ئەم دۆزینەوە لە تێکۆشانماندا هەڵسانگاندنی بۆ بکەین، لە تێکۆشانی ئێمەدا  'ڕێبەرایەتی' وەک سفرەی هەتاو پێناسە کراوە، یانێ ڕێبەر ئاپۆ ئەو ڕاستییەی کە خوڵقاندوویەتی وەک سفرەیەکی واقیعی تێکۆشانی ئێمە وایە، ئەگەر بێتەوە بیرتان لە پرۆسەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا چالاکی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' بەڕێوە چوو. یانێ ڕێبەراتەتیمان ڕاستیەکی وەها نیشان دەدات و لە گەڵ خەباتی ڕۆژانەدا بۆتە هێمایەک، واتە سفرەیەکی پێشکەش بە گەلی کورد و مرۆڤایەتی کردووە. پێویستە ژنان زیاتر لە دەوری ئەم سفرەیە کۆببنەوە و یەکبگرن. لە دەوری ئەم سفرەیە، پێویستە بەهێزەوە پشتیوانی یەکتر بین، ڕێکخستنەکەمان گەشە پێبدەین و بەو هۆیەوە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین. واتە لەم چوار چێوەدا زۆر چالاکی داهێنەرانە و دەوڵەمەند دەکرێت ئەنجام بدرێت.

گەنج و مەزن، ژنانی گەنج بە هەستیاریەکی گەورەوە، پێویستە لە دەوری 'سفرەی ڕۆژانە'کۆببنەوە و هەنگاو بنێن. ئێمە وەک بزووتنەوەی ژنان لەو باوەڕەداین بەو شێوەیە هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی خۆسەرییەوە زیاتر بەرەو پێش بچن.

لە بەرامبەر ئێمەدا ڕاستی سیستەمی ئەشکەنجەدانی نایاسایی و نادادپەروەرانە و دواکەوتوویی هەرێمی هاوشان لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی تورک و هێزە نێودەوڵەتییەکان هەیە. ئەوەی ئەم سیستەمە کۆنتڕۆڵ دەکات و ڕێگری لێبکات، پەرەدان بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی ژن و گەلانە. تا زیاتر بتوانین لەم بوارەوە ئەم تێکۆشانە پەرە پێبدەین، زیاتر دەتوانین لە دەوری ئەم سفرەیە کۆببینەوە، زیاتر دەتوانین سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بشکێنین و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ژنان، گەلان  و گەلی کورد مسۆگەر بکەین. هەر بۆیە دەبێت بەرفراوانتر لەم پرۆسەیەدا ئاستی تێکۆشانمان پەرە پێبدەین و بە هەموو هەوڵێکەوە ڕۆڵی خۆمان بە جێ بگەیەنین."