ڕاگەیاندراو سەبارەت بە دۆزی کۆبانێ
کۆردیناسیۆنی کەژەکە پەیوەست بە بڕیارەکان لە دۆزی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هێرشەکانی ئاکەپە- داعش کە دوژمنی کوردان و ژنان لەسەر ڕۆژئاوا و شەنگال لە سایەیی بەرخۆدانی مرۆڤایەتی جیهانی ژنان و گەلانەوە لە ناوبرا و بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەم تێکشاندنەیان دادگایکردنی دۆزی کۆبانێیان دەستپێکرد. دۆزەکە بە بڕینەوەی سزای قورس بۆ سیاسەتمەدارانی هەدەپە لە سەرووی هەموویانەوە هاوسەرۆکانی گشتی و چالاکوانانی تەڤگەری ژن کۆتایهات. بەر لە هەر شتێک دەخوازین و دیاری دەکەین بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێی هاوکارانی ئاکەپە-مەهەپە-داعشی دوژمنانی ژنان و کوردان، بۆ گەلان و مرۆڤایەتی حوکمی لەناوبردنە، لە لایەنی سیاسی و یاساییەوە بەتاڵبکرێنەوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە: "وێڕای ئەوەی دۆزی کۆبانێ بە پڕوپاگەندەی ڕاپەڕینی ١-٨ی تشرینی یەکەمدا دەسپێکرا کە لە لایەن گەلی باکووری کوردستانمانەوە لە دژی هێرشەکانی داعش، بۆ پشتیوانیکردنی گەلی ڕۆژئاوا هەستانە سەرپێ، ئەم دۆزە لە لایەن ئاکەپە-داعشەوە بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی قڕکردن لە دژی گەلی کورد، ژنان و داگیرکارییەکان لەسەر شەنگال و ڕۆژئاوا، وە بۆ تاریکردنی کۆمەڵکوژی مەدەنی چالاکیەکانی ٧-٨ی تشرینی یەکەم ئەنجام درا و بۆ ڕێگریکردنی دادگایکردنی ئەمە لە ئاستی نەتەوەی و نێونەتەوەی دەستپێکرا. بەم ئامانجەوە لە دۆزی کۆبانێ لە کۆنسێپتی تاوانبارکردن و لەناوبردنی سیاسەتی دیموکراتیکیان ئەنجامدا، خواستیان مافی سیاسەتی کوردان و ژنان لە ناوبەرن و مرۆڤایەتی کە خاوەنداری لە بەرخۆدانی کۆبانی کرد سزابدەن. لە سەرووی هەموویەوە هاوسەرۆکانی هەدەپە، سیاسەتمەدارانی ژن، کورد، چەپ و سۆسیالیستی سزای قورسیان بەسەردا سەپێنرا کە ئەمەش بە مانای سزادانی تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی جیهان، کوردان و ژنان دێت.
'ئامانج قڕکردنی نوێیە'
رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی ڕژێمی قڕکەری خۆی ڕزگاربکات و ستاتۆی داگیرکاری نێونەتەوەی کوردستان بەردەوام بکات، ستراتیژی بڵاوبوونەوەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە نیو عوسمانی سەنتێزی تورک-ئیسلام هێناوەتەو ئاراوە. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دامەزنێنەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستراتیژێکی نوێی هێرشی نەتەپەرەستی، زایەندپەرستی و ئاینگەرای هێناوەتە ئاراوە، هێرشی کردە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و شەنگال و لە دژی ژنان و گەلی کورد تاوانی قڕکردنی ئەنجام داوە، ئامانجی پەیوەندی ئاکەپە-داعش دامەزراندی ڕژێمێکی قڕکەری هەرێمی نوێیە لە دژی گەلی کورد، ڕاپەڕینی دیموکراتیکی بە پێشەنگایەتی ژنان و گەلان لە جوگرافیایی عەرەب دەستیپێکرد بە ئانگەرای توندڕەوی سەرکوت بکات. بەم شێوەیە بە هاوکاری ئاکەپە-داعش خواستێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی هەژموونەوە سەرلەنوێ داگیر و کۆنترۆڵ بکات. مرۆڤایەتی و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە عەقڵ و دڵەوە هێرشەکانی ئاکەپە-داعشی وەک هەڕەشەیەک لە دژی تەواوی مرۆڤایەتی بینی و لە دەوری بەرخۆدانی کۆبانێ بەرخۆدانێکی گەورەی مرۆڤایەتی ئافراند. لە کۆبانێ ژنان، گەلان، هێزە دیموکراسییەکان و ئازادی بە ڕۆحێتی بەرخۆدانی ئەنتەرناسیۆنالیستی نوێوە شەڕییان کرد و سەرکەوتن. بە بەرخۆدانی کۆبانێ ڕژێمی ئاکەپە-داعش لە ناوبرا، قڕکردنی گەلی کورد، هەژموونخوازی داگیرکاری نێونەتەوەی و دیکتاتۆرێتی لەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکچوو، ستراتیژی بڵاوبوونەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای هاوپەیمانێتی لە دژی کورد تێکدرا.
ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی ئەم هەڵوەشاندنەوەی ڕاگرێت، لە بەرامبەر تێکۆشانی ئازادی کورد پلانی لە ناوبردنی هێنایە ئاراوە، ڕێبەر ئاپۆی گۆشەگیرکرد، بەرامبەر ڕۆژئاوا دەستی بە هێرشی تێکدان کرد، لە باکوری کوردستانیش بۆ تەسفیەکردنی سیاسەت، دۆزی کۆبانێی دەستپێکرد. لەم دایەنەشدا بە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بە پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان نێتی خۆی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان نیشاندا و بەشداربوونی موسڵ و کەرکوکی لە ناو خاکی تورکیادا نیشاندا، بەم شێوەیە دەستی بە ئامادەکاری ئۆپراسیۆنێکی سەربازی کرد. بەڵام لە هەڵبژاردنی خۆجێی ٣١ی ئاداردا گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراسی تورکیا ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیان تێکدا، لە دژی دانانی قەیوم بە سەرهەڵدانی وان وەڵام درایەوە و گەل و ژنانی کورد خۆیان پیشانی جیهاندا کە لە تێکناچن. شێفی فاشیست ئەردۆگان بۆئەوەی بتوانێت ئەو هێزەی لە جیهان و کوردستاندا لە دەستیداوە سەرلەنوێ بەدەسبهێنێتەوە، لە ڕەوشی تێکچوون خۆی ڕزگاربکات و هێرشە قڕکارییەکانی سەر گەلی کورد بەردەوام بکات، گوتنی 'ئاساییبوون' دەسپێکردووە و بۆ بڵاوەپێکردنی هێزە دیموکراتیکەکان لە هەڵبژاردندا هاتنە ئاراوە، بە بەدەستخستنی دەستپێشخەری سیاسی سیاسەتێکی هێنایە ئاراوە. لێرەدا ئامانج تەنیاکردنی هێزی چارەسەری دیموکراتیک و بەرخۆدانی دیموکراتیکی گەلی کورد، گۆشەگیکردنە. ئامانج لێرەدا ئەوەیە کە هێزی چارەسەری دیموکراتیکی پرسەکانی کورد کە لە هەڵبژاردنەکاندا خۆی پیشاندا و رۆژەڤی تێکشکاندی گۆشەگیری لە ئیمراڵی لەنابەرێ. پێویستە بزانرێت کە ئاساییبوون تەنها بە دانوستاندن لە سەر بنەمای لێگەڕیینی چارەسەری دیموکراتیکی بە موخاتیبانی پرسەکانی کورد دەبێت، بە لابردنی گۆشەگیری لەسەر ێبەر ئاپۆ دەبێت. گۆشەگیری ئیمراڵێ و ڕژێمی قڕکەر بە مانایی گۆشەگیرکردنی کوردان و بڕیارەکانی ئەنجامی دۆزی کۆبانێش بەم شێوەیە وەرگیراوە.
بانگەوازی بۆ گەل و ڕای گشتی جیهانی
لەو باوەڕەداین گەلەکەمان دەرنجامەکانی دۆزی کۆبانێ لە بەرچاوناگرێت، چالاکیەکانی بەرخۆدان مەزنتر دەکات و هەتا بەدەستهێنانی ئەنجام تێبکۆشێ. لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرش لەسەر زیندانیکراوان هەموو کۆڵانەکان بگۆڕێتە گۆڕەپانی بەرخۆدان.
لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە ڕای گشتی دیموکراتیک دەکەین؛ لە دژی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە کە لەبەرامبەر بەرخۆدانی ژنان و گەلاند تێکشکاوە، تێکۆشانی تێکشاندنی سیستەمی گۆشەگیری و مەزنکردنی بەرخۆدانی چارەسەری دیموکراتیک بەهێزتر بکەن. وە بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ بەتاڵبکەنەوە.
بانگەوازیمان لە ڕێکخستنەکانی ژنان لە جیهان، ژن و گەلی کوردە!
بانگەوازی لە تەواوی ژنان و گەلان دەکەین کە خاوەنداری لە دۆزی کۆبانێ بکەن، خەتی تێکۆشانی ژنان لە دژی داعش بپارێزن، پیشانی بدەن کە بەرخۆدانی بە شکۆی گەلان و ئازادی ژن دادگای ناکرێت و تاوانە قڕکارییەکانی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دادگای بکەن.
بانگەوازی لە ئەنجوومەنی ئەوروپا و هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە یاسایی و مافەکانی مرۆڤ دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆبگرن، مافەکانی گەلی کورد نەکەن بە قوربانی بازرگانی و بەرژەوەندی سیاسی و دەوڵەت.
لە بەرامبەر هێرشەکانی تۆڵەسەندنەوەی سیاسەت و قڕکردنی کوردانی دەوڵەتی تورکدا پێویستە هێزەکانی دیموکراسی و کەسایەتی سیاسی جیهانی دەستبەرداری هەڵوێستی ' نیگەرانین' بهێنن و هەوڵوێست پیشانبدەن."